به‌غدا-اه‌ع
وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی و ژینگه،ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه، هۆشداریدا له‌زیادبونی مه‌ترسیه‌كانی بڵاوبونه‌وه‌ی كۆرۆنا و رایگه‌یاند، ئه‌گه‌ر دۆخه‌كه به‌شێوه‌ی ئێستا به‌رده‌وام بێت و ژماره‌ی توشبوان رو له‌زیادبون بكات، ئه‌گه‌ری هه‌یه قه‌ده‌غه‌ی هاتوچۆی ته‌واوه‌تی جێبه‌جێبكرێت.
له‌راگه‌یه‌ندراوێكى وه‌زاره‌تی ناوبراو كه وێنه‌یه‌كى ده‌ستى ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع) كه‌وتووه رایگه‌یاند:" هۆشدارییه دوباره‌كانیان بۆ هاوڵاتیان له جدیه‌تی سێیه‌مین شه‌پۆلی په‌تای كۆرۆنایه و پێویسته به‌كه‌م ته‌ماشا نه‌كرێت و رێكاره‌كانی خۆپارێزی به‌كاربهێنن و په‌له بكه‌ن له به‌كارهێنانی ڤاكسین".
ئه‌وه‌شی خسته‌ڕو" داوا له‌سه‌رجه‌م چین و توێژه‌كان و ناوه‌نده كۆمه‌ڵایه‌تی و ڕۆشنبیری و ئه‌كادیمیه‌كان ده‌كه‌ن، هانی هاوڵاتیان بده‌ن پابه‌ندبن به رێكاره‌كانی خۆپارێزی، داواش له له‌وه‌زاره‌ت و دامه‌زراوه حكومی و تایبه‌ته‌كان ده‌كه‌ن، به‌دواداچون بكه‌ن بۆ پابه‌ندكردنی كارمه‌نده‌كانیان، هه‌روه‌ها پێویسته له‌سه‌ر ناوه‌نده ئاینیه‌كانیش، هاوڵاتیان هانبده‌ن له‌سه‌ر جێبه‌جێكردنی رێكاره‌كانی خۆپارێزی".
وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد" له‌نزیكه‌وه و به‌نیگه‌رانییه‌كی زۆره‌وه چاودێری بڵاوبونه‌وه‌ی خێرای كۆرۆنا ده‌كه‌ن، ژماره‌یه‌ك راسپارده‌ش بۆ گرتنه‌به‌ری رێكاری قورس ده‌رده‌كه‌ن ئه‌گه‌ر ژماره‌ی توشبوان به‌شێوه‌ی ئێستا رو له‌زیادبون بكات، یه‌كێك له‌و راسپاردانه‌ش كه دیاریكراوه، قه‌ده‌غه‌ی هاتوچۆی ته‌واوه‌تی و داخستنی ده‌روازه سنوریه‌كانه ئامانجی ئه‌وه‌ش پاراستنی هاوڵاتیانه له مه‌ترسیه‌كانی كۆرۆنا".