به‌غدا-اه‌ع
وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه‌ى توركیا،ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه،له‌باره‌ى روداوه‌كه‌ى ناسریه سه‌ره‌خۆشى له عێراق كرد.
وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه،له راگه‌یه‌ندراوێكدا كه ده‌ستى ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع) كه‌وتووه رایگه‌یاند:" فوئاد حوسێن، وەزیری دەرەوەی عێراق لە مەولود چاوش‌ئۆغڵو، وەزیری دەرەوەی تورکیاوە پەیوەندییەکی تەلەفۆنی پێگەیشت.
چاوش‌ئۆغڵو لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا لەگەڵ وەزیری دەرەوە، سەرەخۆشی گەلی تورکیای بە فوئاد حوسێن گەیاند و هاوخەمی خۆی بۆ قوربانیانی ئاگرکەوتنەوەی نەخۆشخانەی حوسێن لە ناسریە دەربڕی.
وەزیری دەرەوەی تورکیا رایگەیاند، "گەلی تورکیا دڵگرانە بە رووداوە کارەساتەکەی نەخۆشخانەی حوسێن لە ناسریە. داوا لە خودا گیانلەدەستداوان بە شەهید قبوڵ بکات، سەبوری کەسوکاریان بدات و شیفای برینداران بدات".