به‌غدا-اه‌ع
وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه،ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه،رایگه‌یاند.عێراق به‌شێوه‌یه‌كى فه‌رمى دەبێتە ئەندامی ئه‌نجومه‌نى جێبه‌جێكارى ڕێکخراوی قەدەغەکردنی چەکی کیمیایی بۆ ماوەی دو ساڵ 2022-2024.
ئەحمەد سەحاف، وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی لەراگەیەنراوێکدا كه ده‌ستى ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع) كه‌وتووه رایگه‌یاند:"عێراق بەفەرمی دەبێتە ئەندامی ئەنجومەنی جێبەجێکردنی ڕێکخراوی قەدەغەکردنی چەکی کیمیایی و ئەندامیەتییەکەش بۆ ماوەی دو ساڵ دەبێت."
ئاماژەی بەوەشکردوە، بڕیارە مانگی تشرینی دوەم لەکۆبونەوەی گشتی رێکخراوەکە کە لەلاهای بەڕێوەدەچێت، ئەندامیەتی عێراق پەسەند بکرێت.