بهغدا-اهع
بەرهەم ساڵح سەرۆککۆمار،ئهمڕۆ سێشهممه، رایگەیاند، کارەساتەکەی نەخۆشخانەکەی پارێزگای زیقار ئەنجامی گەندەڵی و خراپی ئیدارەدانە.
نوسینگهى راگهیاندنى سهرۆكایهتى كۆمار له راگهیاندراوێكدا كه دهستى ئاژانسی هەواڵی عێراقی (اهع) كهوتووه راگەیاند: "کارەساتەکەی نەخۆشخانەی ئیمام حوسێن لە پارێزگای زیقار و پێشتریش نەخۆشخانەی ئیبن خەتیب لە بەغداد، ئەنجامی گەندەڵی و خراپی ئیدارەدانە کە بووەتە مایەی بە کەم خەملاندنی گیانی هاووڵاتییانی عێراقی و رێگر لە بەردەم چاکسازی دامەزراوەکان".
سەرۆککۆمار ئەوەشی ئاشکراکرد "لێکۆڵینەوەکان بەردەوام دەبن و لێپێچینەوەکان زۆر توند دەبن بەرامبەر بە کەمتەرخەمییەکان، لێرەوە پرسە و سەرەخۆشی خۆمان ئاڕاستەی بنەماڵەی شەهیدانی کارەساتەکە دەکەینەوە و رایدەگەیێنین کە رێگای پێداچوونەوەی توند بەبارمبەر دامەزراوەکانی پاراستنی نیشتمانی دەگیرێتەبەر".