دادگا فەرمانی دەستگیرکردن و به‌دواداچون بۆ بەڕێوەبەری تەندروستی زیقار وچه‌ند به‌رپرسێك ده‌رچوو

ناوخۆ
  • 13-07-2021, 16:12
  • +A -A

    به‌غدا-اه‌ع   
    دادگای تێهه‌ڵچونى زیقار ،ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه‌،لەچوارچێوەی لێکۆڵینەوە لە روداوی ئاگرکەوتنەوەکەی نەخۆشخانەی حسێن لە پارێزگای زیقار فەرمانی دەستگیرکردنی بۆ بەڕێوەبەری تەندروستی پارێزگاکە و 11 کەسی دیکە دەرکرد.
    ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع) به‌ڵگه‌نامه‌یه‌كى ده‌ستكه‌وتووه‌ كه‌ له‌لایه‌ن دادگاى تێهه‌ڵچونى زیقاره‌وه‌ ده‌ركراوه‌ تێدا هاتووه‌ "بەهۆی روداوی ئاگرکەوتنەوە لەنەخۆشخانەی حسێن لە پارێزگای زیقار فەرمانی دەستگیرکردن بۆ سەدام تەویل بەڕێوەبەری تەندروستی پارێزگاکە و 11 کەسی دیکە دەرکراوە.