به‌غدا-اه‌ع
مسته‌فا كازمى،ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه، واده‌ى ئه‌نجامى لێكۆڵینه‌وه له روداوه‌كه‌ى نه‌خۆشخانه‌ى حسێن دیارى ده‌كات ،ئاماژه‌ى به‌وه‌كرد كاندیدێك بۆ وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى پێشكه‌ش به ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌ران كردووه .
كازمى له وتارى ههفتانهیى خۆیدا كه ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع) چاودێرى كردووه رایگه‌یاند: دوای روداوی ئاگرکەوتنەوە لەنەخۆشخانەیەکی پارێزگای زیقار کەبەهۆیەوە 64 کەس گیانیان لەدەستداوە و دەیان کەسی دیکەش برینداربون، حکومەت لیژنەیەکی باڵای پێکهێناوە و لەماوەی هەفتەیەکدا ئەنجامی لێکۆڵینەوە لەهۆکاری ئاگرکەوتنەوەکە رادەگەیەنن، ئەوانەی کەمتەخەمیش بون روبەڕوی رێکاری توند دەکرێنەوە.
ئاماژه‌ى به‌وه‌كرد " ئه‌وانه‌ى لەروداوی ئاگرکەوتنەوە لەنەخۆشخانەیەکی تایبەت بە توشبوانی کۆرۆنا لە پارێزگای زیقار کەمتەرخەم بون یان یارییان بە ژیانی هاوڵاتیانەوە کردوە، سزا دەدرێن و رێکاری یاسایی توندیان بەرامبەر دەگیرێتەبەر".
وتیشى" بەمەبەستی ئاساییکردنەوەی کاروبارەکانی وەزارەتی تەندروستی لەماوەیەکی نزیکدا کاندیدی پۆستی وەزیری تەندروستی پێشکەشی پەرلەمان دەکەن و داوا دەکەن فراکسیۆنەکان دەنگی پێبدەن".
کازمی هەروەها ژمارەیەک وەزارەتی راسپاردوە بۆ هاوکاری خێرای پارێزگای زیقار، بەپێی بڕیارەکان هەمو ئەوانەی لەروداوەکەدا مردون، بە شەهید هەژمار دەکرێن و مامەڵەکانیان بە خێرایی تەواو دەکرێت، ئەو بریندارانەشی برینەکانیان سەختە رەوانەی دەرەوەی وڵات ده‌كرێت".