له‌ هه‌ردوو پارێزگاى نه‌جه‌ف و واست سبه‌ینێ كرایه‌ پشووى فه‌رمى

ناوخۆ
  • 13-07-2021, 14:49
  • +A -A

    نه‌جه‌ف-اه‌ع   
    هه‌ردوو پارێزگای نه‌جه‌ف و واست به‌هۆی به‌رزبونه‌وه‌ی پله‌كانی گه‌رماوه‌، رۆژی پێنجشه‌ممه‌ ، كرده‌ پشوی فه‌رمی له‌سه‌رجه‌م دامه‌زراوه‌ فه‌رمیه‌كان.
    ئه‌شره‌ف لوئه‌ی یاسری پارێزگاری نه‌جه‌ف،له‌راگه‌یه‌ندراوێكدا كه‌ ده‌ستى ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع) كه‌وتووه‌ رایگه‌یاند:"رۆژی پێنجشه‌ممه‌ به‌هۆی به‌رزبونه‌وه‌ی پله‌كانی گه‌رماوه‌ له‌دامه‌زراوه‌ فه‌رمیه‌كان ده‌كرێته‌ پشوی فه‌رمی، داواش له‌ هاوڵاتیان ده‌كه‌ن، پابه‌ندی رێنماییه‌ ته‌ندروستیه‌كان بن بۆئه‌وه‌ی دوربن له‌ توشبون به‌ ڤایرۆسی كۆرۆنا.
    له‌راگه‌یه‌ندراوێكدا، پارێزگای واست كه‌ ده‌ستى ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع) كه‌وتووه‌ رایگه‌یاند:"به‌هۆی به‌رزبونه‌وه‌ی پله‌كانی گه‌رما و له‌به‌ر به‌رژه‌وه‌ندی گشتی هاولاتیان، بڕیاردرا كه‌ رۆژی  سبه‌ینێ پێنجشه‌ممه‌، بكرێته‌ پشوی فه‌رمی له‌سه‌رجه‌م فه‌رمانگه‌ و دامه‌زراوه‌كانی پارێزگاكه‌ بكرێته‌ پشوی فه‌رمی.