به‌غدا-اه‌ع
چوار ساڵ زیندانى بۆ بەرێوهبهرێكى گشتى له وەزارەتی كارەبا ده‌ركرا
سه‌رچاوه‌یه‌ك ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه،ئاشكراى كرد ،چوار ساڵ زیندانى بۆ بەرێوهبهرێكى گشتى له وەزارەتی كارەبا ده‌ركرا.
سه‌رچاوه‌كه به ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع) راگه‌یاند:"دوای ئەو لێكۆڵینەوانەی لەلایەن لیژنەی ڕیشەكێشكردنی گەندەڵی ئەنجامدران، سزای ڕەعد قاسم محەمەد، بەڕێوەبەری گشتیی فەرمانگەی ئابوری و گرێبەست و وەبەرهێنانی وەزارەتی كارەبا بە زیندانیكردن بۆ ماوەی چوار ساڵ و سزای دارایی بە بڕی 10 ملیۆن دینار دیاریكرا".
ئاشكراشیكرد، تۆمەتەكە پەیوەندی بە ئاراستەكردنی پڕۆژەكان لە بەرژەوەندی كۆمپانیاكانەوە هەیە.