شانه‌ى راگه‌یاندن:پۆلیسى نه‌ینه‌وا شێرى ئه‌منى له‌ داعش ده‌ستگیركرا

ئەمنی
  • 12-07-2021, 20:17
  • +A -A

    به‌غدا-اه‌ع   
    شانه‌ی راگه‌یاندنى ئه‌منى،ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه‌، رایگه‌یاند تیرۆرستێكی مه‌ترسیداریان له‌ پارێزگای نه‌ینه‌وا ده‌ستگیركردوه‌ به‌ناوی "ئه‌سه‌دی ئه‌منى داعش" كه‌ به‌رپرسی گواستنه‌وه‌ی بۆمبی چێندراو بوه‌ له‌ناو شاری موسڵ.
    له‌راگه‌یه‌ندراوێكى شانه‌كه‌ كه‌ ده‌ستى ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع) كه‌وتووه‌ رایگه‌یاند:" نوسینگه‌ی نه‌هێشتنی تاوانی قه‌زای ته‌له‌عفه‌ری سه‌ر به‌ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی نه‌هیشتنی تاوانی فه‌رمانده‌یی پۆلیسی نه‌ینه‌وا، دوای وه‌رگرتنی زانیاری ورد له‌ ڕێگه‌ی به‌دواداچون و گه‌ڕان و لێكۆڵینه‌وه‌ی به‌رده‌وام، توانیویانه‌ تیرۆریستێكی مه‌ترسیدار به‌ناوی "ئه‌بو یوسف ئه‌سه‌دی ئه‌منى" ده‌ستگیربكه‌ن كه‌ به‌رپرسی گواستنه‌وه‌ی بۆمبی چێندراو بوه‌ له‌ناو شاری موسڵ. 
    ئه‌وه‌شی خستوه‌ته‌ڕو" ئه‌و تیرۆرسته‌ له‌ كاتی كۆنترۆڵكردنی شاری موسڵ  له‌لایه‌ن داعشه‌وه‌، به‌رپرسیارێتی لیژنه‌ی نه‌وتی له‌ئه‌ستۆ بوه‌، به‌پێی دانپێدانانه‌كانیشی، له‌ شه‌ڕه‌كانی ڕزگاركردنی شاری موسڵی كۆن له‌لایه‌ن هێزه‌ ئه‌منیه‌كانه‌وه‌ برینداركراوه‌".
    باسی له‌وه‌شكرد" ئه‌و تیرۆرسته‌ له‌ ناوچه‌ی یه‌رموكی به‌ری ڕاستی شاری موسڵ ده‌ستگیركراوه‌ و له‌ئێستاشدا ره‌وانه‌ی دادگا كراوه‌ به‌مه‌به‌ستی گرتنه‌به‌ری رێكاری یاسایی به‌رامبه‌ری".