ده‌ستگیركردنى چوار سورى له‌هه‌وڵى دزه‌ كردن بوون بۆ نێو حاكى عێراق

ئەمنی
  • 12-07-2021, 14:47
  • +A -A

    به‌غدا-اه‌ع   
    شانەی راگەیاندنی ئەمنی ،ئه‌مڕۆ دوشه‌ممه‌، ده‌ستگیركردنى چوار سورى راگه‌یاند كه‌ له‌ هه‌وڵى دزه‌كردن بوون بۆ نێو خاكى عێراق.
    له‌ راگه‌یاندراوێكى شانه‌كه‌ كه‌ ده‌ستى ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع) كه‌وتووه‌ رایگه‌یاند:" ھێزەكانی بەشی ھەواڵگریی لە فیرقەی ١٥ و فەوجی دوو لە لیوای ٧١ی پیادە سەربە سوپا لە میانی بۆسەیەكدا، چوار كەسیان دەستگیركردووە كە بەشێوەیەكی نائاسایی لە سووریاوە دزەیان كردبووە سنووری كارگێڕێی رۆژئاوای نەینەواوە.
    ئەوەشی خستەڕوو" چوار كەسەكە ئەندامی یەك خێزانن و ھەڵگری رەگەزنامەی سووریان و لە نزیك گوندی شەعلان رۆژئاوای نەینەوا، دەستگیركراون و دەستگیركراوەكان رادەستی لایەنەكانی پەیوەندیدار كراون، بۆ ئەوەی رێوشوێنی یاسایی لەبەرامبەریان بگیرێتەبەر".