به‌غدا-اه‌ع
محه‌مه‌د حەلبوسی سه‌رۆكى ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌ران،جه‌ختیكرده‌وه پەرلەمان دانیشتنەکەی ئەمڕۆی بۆ تاوتوێکردنی بژاردەکان لەبارەی کارەساتەکەی نەخۆشخانەی حسێن تەرخان دەکات.
حه‌لبوسى،ئه‌مڕۆ سیچشهممه، له تویتێكدا كه ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى (اه‌ع) چاودێرى كردووه رایگه‌یاند:"كاره‌ساتى نه‌خۆشخانه‌ى حسێن به‌ڵگه‌یه‌كى ئاشكرایه له‌سه‌ر شكست له پاراستنى گیانى عێراقییه‌كان"، رونیشیكرده‌وه "دانیشتنى ئەمڕۆی په‌رله‌مان بۆ تاوتوێکردنی بژاردەکان لەبارەی کارەساتەکەی نەخۆشخانەی حسێن ده‌بێت".