زیقار -اه‌ع
لەدوای کارەساتەکەی نەخۆشخانەی حسێن ئه‌حمه‌د غه‌نى خه‌فاجى پارێزگاری زیقار 7 بڕیاری دەرکرد.
نوسینگه‌ى راگه‌یاندنى پارێزگاری زیقار له راگه‌یه‌ندراوێكدا كه ده‌ستى ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع) كه‌وتووه رایگه‌یاند:"وەک ڕێزلێنانێک بۆ گیانی شەهیدانی نەخۆشخانەی حسێن ماتەمینی سەرتاسەری وڕاگرتنی دەوامی فەرمی بۆ سێ ڕۆژ له پارێزگاكه ڕاگەیاند.
ئاماژه‌ى به‌وه‌كرد"ڕاسپاردەیدا بەپێکهێنانی لیژنەیەکی باڵا بۆ لێکۆڵینەوەکردن لەکارەساتەکەی نەخۆشخانەی فێرکاری ئیمامی حسێن".
رونیشیكرده‌وه "لیژنه‌كانى لێكۆڵینه‌وه لەلێکۆڵینەوکاندا گوێ بەهیچ فشار وسازشێک نادەین و گوێیستى هه‌ر كه‌سێك ده‌بن كه زانیارى پێشكه‌ش ده‌كات لهباهرى روداوه‌كه‌وه"، ده‌بێت لیژنه‌كه له ماوه‌ى 48 كاتژمێر راپۆرتى خۆى پێشكه‌ش بكات بۆ راى گشتى"، ئاماژه‌ى به‌وه‌كرد وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى و فه‌رمانگه‌ى ته‌ندروستى زیقار به‌رپسن له ته‌واو نه‌كردنى نه‌خۆشخانه‌ى ناسریه‌ى ناوه‌ندى(توركى)".
هه‌روه‌ها بریاردا به گواستنه‌وه‌ى سه‌رجه‌م كارمه‌ندانى نهخۆشحانهى حسێن بۆ نهخۆشحانهى ناسریه و به‌كارهێنانى به زوترین كات،نه‌خۆشخانه‌ى ئیمامى حسێنى فێركارى بكرێته سه‌نته‌رى تایبه‌تى كۆرۆنا ،داخستنى سه‌رجه‌م ئه‌و كابینانهى كه تایبه‌ت كراون بۆ كه‌ره‌نتین كردن".
جه‌ختیكرده‌وه كه ده‌بێت سه‌رجه‌م كارمه‌ندانى ته‌ندروستى روو بكه‌نه نه‌خۆشخانه‌ى حسێنى فێركارى بۆ پاڵپشتى كردنى كارمه‌ندانى پزیشكى له‌و نه‌خۆشخانه‌یه".