به‌غدا-اه‌ع
مسته‌فا کازمی سه‌رۆك وه‌زیران فه‌رمانده‌ى گشتى هێزه چه‌كداره‌كان،ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه، کۆبوونەوەیەکی بەپەلەى بۆ تاوتوێکردنی لێکەوتەکانی ئاگرکەی نەخۆشخانەی حسێن لەپارێزگای زیقار سازکرد.
نوسینگەی راگەیاندنی سەرۆك وەزیرانی له راگه‌یه‌ندراوێكدا كه ده‌ستى ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع) كه‌وتووه رایگه‌یاند:" مستەفا کازمی، سەرۆک وەزیران و فەرماندەی گشتی ھێزە چەکدارەکان، کۆبوونەوەیەکی بەپەلە لەگەڵ ژمارەیەک وەزیر و سەرکردەی یٔەمنی یٔەنجام دەدات بۆ دۆزینەوەی هۆکاری و کەوتنەوەی یٔاگرەکەی نەخۆشخانەی یٔیمام حسێن لە ناسریە لە پارێزگای زیقار.
ئاماژه‌ى به‌وه‌كرد"كازمى له كۆبونه‌وه‌كه چه‌ند بریارێكى ده‌ركرد".
ئه‌وه‌ش ده‌قى بریاره‌كانه:-
1-دەست بەلێکۆڵینەوەی حکومی ئاست باڵا بکرێت بۆ راوەستان لەسەر هۆکارەکانی ڕووداوەکە.
2-دەستەجێ تیمێکی لەوەزیر وفەرماندە ئەمنییەکان سەردانی زیقار بکەن بۆ بەدواداچوونی ڕێوشوێنەکان بەشێوەیەکی مەیدانی.
3-دوورخستنەوە ودەستبەسەرگرتنی بەرێوبەری تەندروستی زیقار وبەرێوبەری بەرگری شارستانی بۆ لێکۆلێنەوەکردن.
4-ڕاسپاردنی سەرجەم وەزارەتەکان بەناردنی هاریکاری پزیشکی وفریاگوزاری بەپەلە بۆ پارێزگای زیقار.
5-هەژمارکردنی قوربانیانی ڕووداوەکە بەشەهید وبەخێرایی ڕاییکردنی مامەڵەکانیان وناردنی بریندارە سەختەکان بۆ دەرەوەی عێراق.
6-ڕاگەیاندنی ماتەمینی فەرمی بۆ گیانی شەهیدانی ڕووداوەکە.