به‌غدا-اه‌ع
وه‌زاره‌تى پلاندانان،ئه‌مڕۆ دوشه‌ممه،رایگه‌یاند دوو ملیۆن و 258 هه‌زار منداڵ له دایك بووه و له ساڵى 2022 دانیشتوانى عێراق ده‌گاته 40 ملیۆن و 150 هه‌زار و 200 كه‌س ،جه‌ختیشیكرده‌وه له ئه‌نجامدانى سه‌رژمێرى گشتى.
عه‌بدولزه‌هره هینداوى وته‌بێژ وه‌زاره‌تى پلاندانان لەراگەیەندراوێکدا كه ده‌ستى ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع) كه‌وتووه رایگه‌یاند:"
ناوەندی ئامار لە وەزارەتی پلاندانان لە وەزارەتی پلاندانان ئاماری دانیشتووانی عێراقی ئاشراکرد و تیایدا هاتووە، ژمارەی دانیشتووانی عێراق ٤٠ ملیون و ١٥٠ ھەزار و ٢٠٠ کەسە.
ئاماژەی بەوەشکردووە، ریژەی رەگەزی نێر لە عێراقدا ٢٠ ملیۆن و ٣٣٦
ھەزار و ١٨٠ کەسە، لەبەرامبەریشدا رەگەزی مێ ١٩ ملیون و ٧٨٤ ھەزار کەسە.
باس به‌وه‌شكراوه" ئەوانەی تەمەنیان لە نێوان ١٥ تا ٢٤ ساڵیدایە؛ ٢٠٪
کۆی ژمارەی دانیشتووانی عێراق پێکدەھێنن و ژمارەیان بە ٨ ملێون و ١٠٠ ھەزار کەس مەزەندە دەکرێت.