وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى:بەرگریی شارستانی توانى كۆنتڕۆڵى ئاگره‌كه‌ى وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى بكات

ناوخۆ
  • 12-07-2021, 12:33
  • +A -A

    به‌غدا-اه‌ع   
    وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى ،ئه‌مڕۆ دوشه‌ممه‌،رایگه‌یاند تیمه‌كانى بەرگریی شارستانی توانى كۆنتڕۆڵى ئاگره‌كه‌ى وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى بكات ،ئاماژه‌ى به‌وه‌كرد هیچ زیانێكى گیانى تۆمار نه‌كراوه‌.
    سەیف بەدر وتەبێژی وەزارەتی تەندروستی به‌ كه‌ناڵى عێراقى كه‌ ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع) چاودێرى كردووه‌ ڕایگەیاند:" ئاگرێكی سنووردرا لە چەند بەشێكی وەزارەتی تەندروستی كەوتووەتەوە و ڕاستەوخۆ بیناكە لە سەرجەم فەرمانبەران چۆڵكراوە".
    وتیشی، تیمی بەرگریی شارستانی سەر بە وەزارەتی ناوخۆ لەگەڵ تیمی وەزارەتی تەندروستی توانیویانە كۆنتڕۆڵی ئاگرەكە بكەن، بێ ئەوەی هیچ زیانێكی گیانی لێبكەوێتەوە.
    به‌درى ئاماژه‌ى به‌وه‌كرد"بڕیارە لایەنە پەیوەندیدارەكان لێكۆڵینەوە ئەنجامبدەن بەمەبەستی زانینی هۆكار و سەرچاوەی ئاگرەكە"