وەزارەتی پێشمەرگە:پلانێک هەیە بۆ پێکهێنانی هێزێکی هاوبەش لە ناوچە جێناکۆکەکان

ئەمنی
  • 12-07-2021, 10:51
  • +A -A

    به‌غدا-اه‌ع-سۆما جاف 

    وەزارەتی پێشمەرگە،ئه‌مڕۆ دوشه‌ممه‌ ڕایگه‌یاند پلانێکی هاوبەش لە نێوان حکومەتی هەرێم و عێراقدا هەیە بۆ پێکهێنانی هێزێکی هاوبەش بەمەبەستی ڕاوەدوونانی پاشماوەکانی چەکدارانی داعش لەناوچە کێشە لەسەرەکان و پاراستنی ئەو ناوچانە لە کردەوە تیرۆرستییەکان.
    عه‌مید عوسمان محەمەد،به‌رێوه‌به‌رى گشتى راگه‌یاندن و هۆشیارى نیشتمانى له‌ وه‌زاره‌تى پێشمه‌رگه‌ لەلێدوانێکدا بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقى(اه‌ع) ڕایگەیاند، " هەماهەنگی نێوان هێزەکانی پێشمەرگە و سوپای عێراق بەردەوامە، ناوەندەکانی هەماهەنگیی نێوان هەردوولا لەناوچە کێشە لەسەرەکان دەستیان بەکارەکانیان کردووە و زانیارییەکان بەشێوەیەکی ڕۆژانە لە نێوان هەردوولادا ئاڵۆگۆڕ دەکرێن".
    ئه‌وه‌شی خسته‌روو "لەئێستادا ناوەندەکانی هەماهەنگی هاوبەشی نێوان هێزەکانیی پێشمەرگە و سوپای عێراق دەست بەکارن لە هەریەکە لەناوچەکانی دیالە، کەرکوک، مەخمور و موسل، هاوکات ناوەندی هەماهەنگی باڵاش پێکهێنراوە لە هەریەکە لە شارەکانی هەولێر و بەغدا".