بهغدا-اهع
بەرێوبەرایەتی هەواڵگیری سەربازی ،ئەمڕۆ یەکشەممە، رایگەیاند هەوڵی بە ئامانج گرتنی هێڵەکانی کارەبا پووچەڵکرایەوە.
لە راگەیەندراوێکی بەرێوبەرایەتیەکە کە دەستی ئاژانسی هەواڵی عێراقی(اەع) کەوتووە رایگەیاند:" لەلایەن تیرۆرستیانی داعشەوە هەوڵدراوە هێرشبکرێتە سەر هێڵی سەرەکی کارەبا لە پاێزگای دیالە بەڵام هەوڵەکانیان شکستی هێناوە.
باس لەوەشکراوە کە هەوڵەکە لەرێگەی بۆمبی چێندراوەوە دراوە بەڵام تیمەکان توانیویانە بۆمبەکان پووچەڵ بکەنەوە .
بەمەبەستی رێگری کردن لەم جۆرە هێرشانە لە تەواوی ئەو ناوچانەی کە تا هێشا شانە نووستووەکانی داعش بەدی دەکرێت، لێژنەیەکی چاودێری هاوبەش لە سووپا، پۆلیسی فیدراڵی و حەشدی شەعبی پێکهێندراوە.