به‌غدا-اه‌ع
وەزارەتی تەندروستی و ژینگە ،ئەمڕۆ یەكشەممە،رایگەیان لە رۆژانی جەژنی قوربان قەدەغەی هاتوچۆی تەواوەتی نیە .
ریاز عەبدولئەمیر بەڕێوەبەری تەندروستی گشتی بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (اەع)رایگەیاند، "تا ئێستا وەزارەتی تەندروستی هیچ داوایەکی بۆ لێژنەی باڵای رووبەڕووبوونەوەی کۆرۆنا بەرزنەکردووەتەوە و هیچ قەدەغەیەکی هاتووچۆش لە لە رۆژانی جەژنی قورباندا پەیڕەو ناکرێت".
وتیشی "قورسه له‌ئێستادا قه‌ده‌غه‌ی هاتوچۆ جێبه‌جێبكرێت، چونكه له‌رابردودا به‌شێوه‌یه‌كی به‌رچاو كاریگه‌ری له‌سه‌ر ڕێژه‌ی توشبوان دروستنه‌كردوه، چونكه قه‌ده‌غه‌كردنه‌كه ته‌نها له‌سه‌ر شه‌قامه‌كان بوه و له‌ناو ماڵه‌كان و كۆبونه‌وه‌ی كۆمه‌ڵایه‌تیدا كاریگه‌ری ئه‌وتۆی دروستنه‌كردوه"
ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو"پابه‌ندبونی هاوڵاتیان به‌رێنماییه‌كانی خۆپارێزی به‌تایبه‌ت به‌ستنی ده‌مامك و دوركه‌وتنه‌وه‌ی كۆمه‌ڵایه‌تی باشترین چاره‌سه‌ره، به‌پابه‌ندبونیش ده‌توانرێت رۆژانه چالاكیه ئاساییه‌كان ئه‌نجامبدرێن".