بهغدا-اهع
سەرۆکایەتی پەرلەمان ،ئەمڕۆ یەكشەممە،ڕۆژی سێشەممەی داهاتوو بۆ کۆبونەوەی ئاسایی خۆی دیاری کرد.
فەرمانگەی راگەیاندنی ئەنجومەنی نوێنەران لە راگەیەندراوێکدا کە دەستی ئاژانسی هەواڵی عێراقی(اەع) کەوتووە رایگەیاند:" پەرلەمان رۆژی سێشەممەی داهاتوو 13/7/2021 کاتژمێر 1 ی پاش نیوەڕۆ کۆبونەوەی ئاسایی خۆی سازدەکات".