بهغدا-اهع
مستەفا کازمی سەرۆک وەزیران،ئەمڕۆ یەکشەممە ،جەتیکردەوە سەرجەم پێداویستییەکانى کۆمسیۆنى باڵاى هەڵبژاردنەکان دابین دەکەن، بەشێوەیەک پاکى و بێگەردى هەڵبژاردنى داهاتوو مسۆگەر بکات و هاوڵاتیان لەسەر ئاستێکى فراوان بەشدارى بکە.
نوسینگەی راگەیاندنی سەرۆک وەزیران لە راگەیەندراوێکدا کەدەستی ئاژانسی هەواڵی عێراقی (اەع) کەوتووە رایگەیاند:"مستەفا کازمى، سەرۆک وەزیران پێشوازى لە ئەندامانى ئەنجومەنى کۆمسیارانى کۆمسیۆنى باڵاى هەڵبژاردنەکان کردووە.
ئەوەش هاتووە، لە کۆبونەوەیەکدا سەرۆک وەزیران جەختی لەوە کردووەتەوە کە سەرجەم پێداویستییەکانى کۆمسیۆنەکە دابین دەکەن بەشێوەیەک کە گرەنتى پرۆسەیەکى هەڵبژاردنى پاک و شەفاف بکات و هاوڵاتیان لەسەر ئاستێکى فراوان بەشدارى بکەن.
کازمى ستایشى کارى کۆمسیۆنى هەڵبژاردنەکان و ئامادەکارییەکانى کردووە تا ژمارەیەکى زۆر بەشدارى بکەن، جەختی لەوەش کردووەتەوە ڕێنمایى دراوەتە دەزگا حکومیەکان تا سەرجەم پاڵپشتییەکان پێشکەشى کۆمسیۆن بکەن و ڕێوشوێنەکانیان بۆ ئاسان بکەن، بۆ ئەوەى هەڵبژاردن بەبێ هیچ گرفت و بەربەستێک لەکاتى خۆیدا ئەنجام بدرێت.
بەپێى راگەیەندراوەکە، لاى خۆشیانەوە ئەندامانى ئەنجومەنى کۆمسیاران باسى سەرجەم ڕێوشوێن و ئامادەکارییەکانیان کردووە بۆ ئەنجامدانى هەڵبژاردن، کە بڕیارە لە 10ى تشرینى یەکەمى ئەمساڵ ئەنجام بدرێت.