بهغدا-اهع
رەشید حەمدانی وەزیرى سەرچاوە ئاوییەکان،ئەمڕۆ یەکشەممە، ڕایگەیاند، ئاستى هاتنى ئاو لەئێرانەوە گەیشتووەتە سفر و لەپارێزگاى دیالەش بۆ کێشەى کەم ئاوى چەند ڕێوشوێنێک گیراونەتە بەر.
حەمدانى لە لێدوانێکی بۆ کەناڵی عێراقی کە ئاژانسی هەواڵی عێراقی(اەع) چاودێری کردوە ڕایگەیاند:" ئەو ئاوەى لەئێرانەوە دەهات گەیشتووەتە سفر و پەنابردنى کۆمەڵگەى نێودەوڵەتى بۆ دابەش کردن زیان بەپشکى عێراق لەئاودا دەهێنێت، ئەوەش بەپێى پەیماننامە نێودەوڵەتیەکان".
ئاماژەى بۆ ئەوەش کرد" چەند ڕێوشوێنێکیش بۆ کەمکردنەوەى زیانەکانى کەمبوونەوەى ئاو لەدیالە دەگیرێتە بەر و خەزێنەى ئاویش بۆ وەرزەکانى هاوین و زستان و ئاوى خواردنەوە لەئێستادا باشە.
حەمدانى باسى لەوەش کرد"قسەیان لەگەڵ ئێران و تورکیادا کردووە بۆ ڕێککەوتن لەسەر پڕۆتۆکۆڵى دابەشکردنى ئاو بەڵام تا ئێستا هیچ وەڵامێکیان لەو بارەیەوە پێ نەگەیشتووە".
وتیشی"ناتوانرێت دۆخەکە بەبێ ڕێککەوتن بهێڵدرێتەوە بەتایبەت لەسەر ئەو ئاوەى کە لەوڵاتانى داروسێوە دەڕژێنە عێراقەوە".
حەمدانى ئەوەشى خستووەتە ڕوو"ئەگەر ئێران بەردەوام بێت لەگلدانەوەى ئاو بۆ ڕووبارەکانى سیروان و کارون و کەرخ ئەوا قەیرانەکە لەپارێزگاى دیالە سەختتر دەبێت".