بهغدا-اهع
دیوانی وەقفی سوننی رایگەیاند، سبەینێ رۆژی یەکشەممە یەکەم رۆژی مانگی زللحەججەیە و بەمەش رۆژی 20ی تەمموز یەکەم رۆژی جەژنی قوربان دەبێت.
ئەمڕۆ شەممە، دیوانی وەقفی سوننی لە راگەیەنراوێکیدا كهدهستى ئاژانسى ههواڵى عێراقى(اهع)كهوتووه، ئاماژەی بەوەدا، بە لەبەرچاوگرتنی بینینی مانگ بەهەردوو تێڕوانینی شەرعی و فەلەکی لیژنەی دەستنیشانکردنی سەرەتای مانگەکانی کۆچی لە دیوانی وەقفی سوننی رایدەگەیەنێت سبەینێ رۆژی یەکشەممە 11/7/ 2021 تەمموز یەکەم رۆژی مانگی زیلحیججەى 1442ك دەبێت.
رونیشكراوەتەوە، رۆژی سێشەممە 20/7/2021 دەبێتە یەکەم رۆژی جەژنی قوربانى پیرۆز.