په‌روه‌رده‌ یه‌كى ئاب وه‌ك واده‌ی ئه‌نجامدانی تاقیكردنه‌وه‌كانی پۆلی سێیه‌می ناوه‌ندی دیاریكرد

ناوخۆ
  • 10-07-2021, 21:57
  • +A -A

    به‌غدا-اه‌ع   
    وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌، ئه‌مڕۆ شه‌ممه‌، واده‌ی تاقیكردنه‌وه‌ گشتیه‌كانی وزاری پۆلی سێیه‌می ناوه‌ندی بۆ ساڵی خوێندنی 2020 -2021 راگه‌یاند و ئاشكرایكرد، له‌چوار وانه‌ تاقیكردنه‌وه‌كان ئه‌نجامده‌درێن.
    له‌راگه‌یه‌ندراوێكدا وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌ كه‌ده‌ستى ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع)كه‌وتووه‌، بڵاویكرده‌وه‌، عه‌لی حه‌مید دلێمی وه‌زیری په‌روه‌رده‌ له‌گه‌ڵ لیژنه‌ی هه‌میشه‌یی تاقیكردنه‌وه‌ گشتیه‌كان كۆبوه‌ته‌وه‌، له‌ژێر رۆشنایی ئه‌و كۆبونه‌وه‌یه‌ش، رۆژی یه‌كشه‌ممه‌ 1ی (ئاب/8)ی ئه‌مساڵ بۆ واده‌ی ئه‌نجامدانی تاقیكردنه‌وه‌ گشتیه‌كانی پۆلی سێیه‌می ناوه‌ندی دیاریكراوه‌.
    ئه‌وه‌شی خستوه‌ته‌ڕو، پۆلی سێیه‌می ناوه‌ندی ته‌نها چوار تاقیكردنه‌وه‌ ئه‌نجامده‌ده‌ن، ئه‌وانیش (زمانی عه‌ره‌بی، كیمیای بیركاری، ئینگلیزی)ن، ئه‌گه‌ر خوێندكار له‌ یه‌ك یاخود دو تاقیكردنه‌وه‌دا ده‌رنه‌چێت، ساڵه‌كه‌ی به‌ سه‌رنه‌كه‌وتو بۆ هه‌ژمار ده‌كرێت.