كازمى ڕاسپارده‌یدا به‌نه‌هێشتنى ئاڵنگارییه‌كانى به‌رده‌م پێشكه‌شكردنى خزمه‌تگوزارى بۆ هاوڵاتیان

سیاسی
  • 10-07-2021, 21:03
  • +A -A

    به‌غدا-اه‌ع   
    مسته‌فا كازمى سه‌رۆك وه‌زیران،ئه‌مڕۆ شه‌ممه‌،ڕاسپارده‌یدا به‌نه‌هێشتنى ئاڵنگارییه‌كانى به‌رده‌م پێشكه‌شكردنى خزمه‌تگوزارییه‌كان بۆ هاوڵاتیان.
    كازمى له‌تویتێكدا له‌سه‌ر تۆڕى كۆمه‌ڵایه‌تى"تویته‌ر"كه‌ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع)به‌دواداچوونى بۆ كردووه‌ ڕایگه‌یاند"ئه‌مڕۆ به‌شێوه‌یه‌كى ڕاسته‌وخۆ ڕه‌وشى كاره‌كانى وه‌زاره‌تى كاربامان به‌سه‌ركرده‌وه‌"،وڕاسپارده‌ماندا به‌نه‌هێشتنى ئاڵنگارییه‌كانى به‌رده‌م پێشكه‌شكردنى خزمه‌تگوزارى بۆ هاوڵاتیان،سه‌ربارى ئه‌و ئاسته‌نگییانه‌ى هاتۆته‌ ئاراوه‌ به‌هۆى نه‌بوونى پلانى گونجاو له‌ساڵانى ڕابردوو له‌م سێكته‌ره‌دا". 
    وتیشى"هه‌موو رۆژێك له‌مه‌یدان ئاماده‌ ده‌بێن بۆ هه‌ر هه‌نگاوێك خزمه‌تى گه‌له‌كه‌مان بكات،وهه‌وڵیش ده‌ده‌ین ده‌وڵه‌ت له‌ئاستى خواست وهيواكانى گه‌ل بێت".