به‌غدا-اه‌ع
عه‌بدولغه‌نى ئه‌سه‌دى سه‌رۆكى ده‌زگاى ئاسایشى نیشتمانى،ئه‌مڕۆ شه‌ممه،دووپاتیكرده‌وه ده‌زگاكه‌ى زانیارى هه‌یه له‌باره‌ى ئاڕاسته نوێیه‌كانى تیرۆرستانى داعش،ئاماژه‌یشیدا چاره‌سه‌رى پێویست بۆ ئه‌م مه‌به‌سته دیاریكراوه.
ئه‌سه‌دى له‌لێدوانێكى بۆ كه‌ناڵى عێراقییه كه‌ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع)به‌دواداچوونى بۆ كردووه،ستایشى"ئه‌ركى هه‌موو فه‌رمانده وئه‌فسه‌ره جه‌نگاوه‌ره‌كان كرد كه له‌جه‌نگى موسڵ وانه‌یه‌كى له‌بیر نه‌كراوه‌یان به‌تیرۆرستانى داعشدا"،له‌هه‌مان كاتدا شه‌هیدانى به‌بیرهێنایه‌وه كه‌ڕۆڵى گه‌وره‌یان هه‌بوو له‌به‌جێگه‌یاندنى سه‌ركه‌وتن".
وتیشى"دانیشتوانى ئه‌و پارێزگایانه‌ى شه‌ڕیان تیا ڕوویدا دژى تیرۆرستانى داعش پاڵپشتى هێزه ئه‌منییه‌كانیان كرد وهاریكاریان بوون"،ڕوونیشیكرده‌وه"ئه‌وه‌ى ئێستا تیرۆرستانى داعش ده‌یكه‌ن ته‌نها هه‌ولێكى شكستخواردووه،وبه‌ئامانجگرتنى تاوه‌ره‌كانى ته‌زووى كاره‌با به‌ڵگه‌یه له‌سه‌ر شكستخواردنى تیرۆرستان".
ئاماژه‌یشیدا"ده‌زگاى ئاسایشى نیشتمانى زانیارى هه‌یه له‌سه‌ر ئاڕاسته نوێیه‌كانى تیرۆرستان،وچاره‌سه‌رى پێویستیش بۆ ئه‌م مه‌به‌سته دیاریكراوه"،وتیشى"هاوئاهه‌نگى باڵا له‌گه‌ڵ ئۆپراسیۆنه هاوبه‌شه‌كان هه‌یه بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى پیلانى تیرۆرستان".
ولفت إلى أن "المواگنین یزودون جهاز الامن الوگنی بمعلومات مهمه توفر قدره استباقیه على احباگ مخگگات الإرهاب، وأن عصابات داعش الإرهابیه لن تعود كما كانت".
ئه‌وه‌یشى خسته‌ڕوو"هاوڵاتیان زانیارى گرنگ ده‌ده‌نه ده‌زگاى ئاسایشى نیشتمانى كه‌توانایه‌كى پێشوه‌خته ده‌به‌خشێت بۆ پووچه‌ڵكردنه‌وه‌ى پلانى تیرۆر،وتیرۆرستانى داعش‌یش وه‌ك ڕابردوو ناتوانن بگه‌ڕێنه‌وه".
له‌باره‌ى ئه‌ركى ده‌زگاكه ئه‌سه‌دى دووپاتیكرده‌وه"مسته‌فا كازمى سه‌رۆكى ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران،ده‌زگاى ئاسایشى نیشتمانى ڕاسپارد به‌به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى گه‌نده‌ڵى وپته‌وكردنى ئاسایشى هاوڵاتیان".