سێ گه‌شتیار به‌پاسپۆرت وكارتى بیانى ساخته‌ له‌به‌سڕه‌ ده‌ستبه‌سه‌ركران

ناوخۆ
  • 10-07-2021, 20:08
  • +A -A

    به‌غدا-اه‌ع   
    ده‌سته‌ى ده‌روازه‌ سنوورییه‌كان،ئه‌مڕۆ شه‌ممه‌،ڕایگه‌یاند 3 گه‌شتیار به‌پاسپۆرت وكارتى بیانى ساخته‌وه‌ له‌ده‌روازه‌ى فڕۆكه‌خانه‌ى نێوده‌وڵه‌تى به‌سڕه‌ ده‌ستبه‌سه‌ركران.
    ده‌سته‌كه‌ له‌ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا كه‌ده‌ستى ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع)كه‌وتووه‌،ڕایگه‌یاند"ده‌روازه‌ى فڕۆكه‌خانه‌ى نێوده‌وڵه‌تى به‌سڕه‌ (3)گه‌شتیارى به‌پاسپۆرت وكارتى بیانى ساخته‌وه‌ به‌هاریكارى فه‌رمانگه‌ى پاسپۆرتى فڕۆكه‌خانه‌كه‌ ده‌ستبه‌سه‌ركرد".
    وتیشى"ده‌ستبه‌سه‌ركراوه‌كان ڕه‌وانه‌ى بنكه‌ى پۆلیسى فڕۆكه‌خانه‌ كراون".