كۆمسیۆنى هه‌ڵبژاردنه‌كان:پێكهێنانى چه‌ند لیژنه‌یه‌ك بۆ به‌دواداچوونى هه‌ڵمه‌تى پاڵێوراوه‌كان

سیاسی
  • 10-07-2021, 17:15
  • +A -A

    به‌غدا-اه‌ع   
    كۆمسیۆنى باڵاى سه‌ربه‌خۆى هه‌ڵبژاردنه‌كان،ئه‌مڕۆ شه‌ممه‌،دووپاتیكرده‌وه‌ چه‌ند لیژنه‌یه‌ك له‌به‌غدا وپارێزگاكان پێكهێنراوه‌ بۆ به‌دواداچوونى هه‌ڵمه‌تى پاڵێوراوه‌كان،هه‌روه‌ها دوو سزایشى دیاریكرد بۆ ئه‌و كه‌سانه‌ى پێشێلى مه‌رجى هه‌ڵمه‌ته‌كانى ده‌كه‌ن،جه‌ختیشیكرده‌وه‌ له‌تیروپشكى ژماره‌ى پاڵێوراوه‌كان هیچ پێشێلكارییه‌ك تۆمار نه‌كراوه‌.
    جومانه‌ غه‌لاى وته‌بێژى كۆمسیۆن به‌ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع)ڕایگه‌یاند"كۆمسیۆن بۆ كاره‌كانى هاوئاهه‌نگى له‌گه‌ڵ ئه‌میندارێتى به‌غدا كردووه‌،ویاداشتى لێكتێگه‌یشتنیش هه‌یه‌ له‌باره‌ى هه‌ڵمه‌ته‌كانى هه‌ڵبژاردن له‌ڕووى شوێنى تایبه‌ت"،ئاماژه‌یشیدا"كۆمسیۆن بڕیارى پێكهێنانى لیژنه‌ى هاوئاهه‌نگى داوه‌ به‌هاوته‌ریبى له‌گه‌ڵ ده‌ستپێكردنى هه‌ڵمه‌ته‌كانى هه‌ڵبژاردن له‌به‌غدا وهه‌موو پارێزگاكان".
    ئاماژه‌یشیدا"دیارترین مه‌رجه‌كانى هه‌ڵمه‌تى هه‌ڵبژاردنه‌كان په‌لامارنه‌دانى هه‌ڵمه‌ته‌كانى كه‌سانى تر ،وده‌ستنه‌بردن بۆ وێنه‌ وبڵاوكراوه‌كانى هه‌ڵبژاردن له‌سه‌ر دیواره‌كان،وهه‌روه‌ها ده‌بێت له‌هه‌ڵمه‌ته‌كان به‌دوورى 100مه‌تر له‌بنكه‌كانى ده‌نگدانه‌وه‌ بێت".
    وتیشى"له‌مه‌رجه‌كانیش نابێت هه‌ڵمه‌ته‌كانى هه‌ڵبژاردن بانگه‌وازى تایفه‌گه‌رى ونه‌ته‌وه‌په‌رستى وته‌كفیرى بكات كه‌ده‌بێته‌ هۆى چاندنى كینه‌ له‌ناخى تاكه‌كان،له‌پاڵ به‌كارنه‌هێنانى په‌رستگا وده‌زگاكانى ده‌وڵه‌ت وسامانى گشتى،وهه‌روه‌ها به‌كارنه‌هێنانى وێنه‌ یاخود كه‌سایه‌تییه‌ سمبوله‌كان كه‌سه‌ر به‌فراكسیۆنه‌كه‌ یاخود هاوپه‌یمانێتییه‌كه‌ نین"،ڕوونیشیكرده‌وه‌"مه‌رجه‌كان له‌سه‌ر سایتى فه‌رمى كۆمسیۆنى دانراوه‌ وپاڵێوراوه‌كان ده‌توانن سه‌ردانى سایته‌كه‌ بكه‌ن وبه‌دواداچوونى مه‌رجه‌كان بكه‌ن وپابه‌ندى بن".
    سه‌باره‌ت به‌سزا په‌یڕه‌وكراوه‌كان دژى سه‌رپێچیكارانى  مه‌رجه‌كان غه‌لاى وتى"سزاكان بریتین له‌سزاى دارایی به‌بڕى 5ملیۆن دینار له‌گه‌ڵ سزاى زیندانی وچه‌ند سزاییه‌كى تر به‌پێى جۆرى پێشێلكارییه‌كه‌".
    له‌باره‌ى تیروپشكى ژماره‌ى پاڵێوراوه‌كان ئه‌وه‌ى خسته‌ڕوو"تیروپشكه‌كه‌ به‌هاوئه‌هانگییه‌كى باڵا به‌ڕێوه‌چوو ونه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان  وچاودێرانى نێوخۆیی ستایشیان كردووه‌ وهیچ پێشێلكارییه‌ك تیایدا ڕووینه‌داوه‌".
    دوێنێ هه‌ینى هه‌ڵمه‌تى پاڵێوراوانى هه‌ڵبژاردنه‌كان ده‌ستیپێكرد،بڕیاریشه‌ تاوه‌كو 3 مانگ به‌رده‌وام بێت تاوه‌كو واده‌ى هه‌ڵبژاردنى پێشوه‌خته‌ كه‌بڕیاره‌ له‌10 تشرینى یه‌كه‌م داهاتوو به‌ڕێوه‌بچێت.