بهغدا-اهع
وەزارەتى دارایى هەرێم رایدەگەیەنێت، تا رۆژى سێشەممە بە لێبڕینی ٢١٪ـەوە موچەى سەرجەم ئەو وەزارەت و دەستە و شوێنانە دابەش دەکرێت کە تائێستا موچەى مانگى حوزەیرانیان وەرنەگرتوە.
بەپێى خشتەیەکى نوێى وەزارەتى دارایى و ئابورى حکومەتى هەرێمى کوردستان کە کۆتا خشتەى دابەشکردنى موچەى مانگى حوزەیرانە، رۆژى یەکشەممە (11/7/2021) موچەى وەزارەتەکانى (کارەبا، شارەوانى، خوێندنى باڵا) دابەشدەکرێت.
رۆژى دووشەممەش موچەى هەریەکە لە وەزارەتەکانى (ئاوەدانکردنەوە، کشتوکاڵ، رۆشنبیرى) و سێ سەرۆکایەتیەکەى هەرێم و خانەنشینى پێشمەرگە دابەش دەکرێت و رۆژى سێشەممە کۆتا رۆژى دابەشکردنى موچەى مانگى حوزەیران دەبێت و خانەنشینى شارستانى موچە وەردەگرن.