لیوا ڕه‌سول:له‌شارى موسلً سه‌قامگیرییه‌كى گه‌وره‌ى ئه‌منى به‌دى ده‌كرێت

ئەمنی
  • 10-07-2021, 12:52
  • +A -A

    به‌غدا-اه‌ع   
    لیوا یه‌حیا ڕه‌سول وته‌بێژى فه‌رمانده‌ى گشتى هێزه‌ چه‌كداره‌كان،ئه‌مڕۆ شه‌ممه‌،دووپاتیكرده‌وه‌،سه‌قامگیرییه‌كى گه‌وره‌ى ئه‌منى له‌شارى موسڵ به‌دى ده‌كرێت.
    لیوا ڕه‌سول له‌ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا كه‌ده‌ستى ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع)كه‌وتووه‌،ڕاگه‌یاند"له‌چواره‌مین ساڵیادى رزگاركردنى شارى موسڵ له‌تیرۆر جه‌ختده‌كه‌ینه‌وه‌،له‌شاره‌كه‌ سه‌قامگیرییه‌كى گه‌وره‌ى ئه‌منى به‌دى ده‌كرێت".
    وتیشى"په‌یوه‌ندییه‌كانى عێراق له‌گه‌ڵ هه‌موو وڵاتانى دراوسێ باشه‌،هه‌روه‌ها له‌گه‌ڵ وڵاتانى هه‌رێمى ونێوده‌وڵه‌تیشدا".