به‌غدا-اه‌ع
مسته‌فا كازمى سه‌رۆكى ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران،ئه‌مڕۆ شه‌ممه،ده‌ستگیركردنى تاوانبارانى گه‌نده‌ڵى له‌دۆسییه‌ى كاره‌با ڕاگه‌یاند،جه‌ختیشیكرده‌وه حكومه‌ت كار له‌سه‌ر پلانێكى ستراتیژى ده‌كات بۆ چۆنیەتی دابینکردنی کارەبای بەردەوام
کازمی به‌گوێره‌ى ڕاگه‌یه‌ندراوێكى نوسینگه‌كه‌ى كه‌ده‌ستى ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع)كه‌وتووه له‌میان سەردانێكى بۆ وەزارەتی کارەبا ودیدارى له‌گه‌ڵ كارمه‌ندانى پێشكه‌وتووى وه‌زاره‌ته‌كه رایگەیاندوە، "تیرۆرستان و ئەوانەی پشتیوانیان دەکەن هەوڵی پەکخستنی ژیان دەدەن لەرێگەی بەئامانجگرتنی تاوەرەکانی کارەبا، بەڵام لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە هەوڵەکانیان شکستیان پێهێنراوە، هەروەها هەندێک لایەن نایانەوێت عێراق لەبواری وزە و کارەبادا بگاتە ئاستی خۆبژێوی و لەو پێنیاوەشدا هەمو رێکارێک دەگرنەبەر".
ئاماژەی بەوەشکرد، هەوڵەکان بەردەوامن بۆ ئەوەی کەرتی کارەبا پەرەی پێبدرێت و پلانی ستراتیژی ئامادەدەکرێت بۆ چۆنیەتی دابینکردنی کارەبای بەردەوام بۆ هاوڵاتیان، لەهەنگاوی سەرەتاییشدا پاڵپشتی زیاتر بۆ وێستگەکانی کارەبا و دابینکردنی پێداویستییەکانیان دەستبەردەکەن لەگەڵ فرەچەشنکردنی کەرتی کارەبا.
سەرۆک وەزیرانئەوەشی خستەڕو، لەساڵی 2003ەوە حکومەتەکانی عێراق نزیکەی 80 ملیار دۆلاریان بۆ کەرتی کارەبا خەرج کردوە، بەڵام گەندەڵی بوەتە بەربەستی گەورە لەدابینکردنی کارەبای بەردەوام بۆ هاوڵاتیان و نیگەرانی هاوڵاتیانیش هەست پێ دەکەن، کە بەرئەنجامی خراپی پلان و بەهەدەردانی بودجەیەکی گەورەیە بەبێ چارەسەری یەکجاری کێشەکە.
باسی لەوەشکردوە، کەمکردنەوەی رۆتین و بیۆکراسی کاری سەرەکی حکومەتن بۆ باشترکردنی کەرتی کارەبا، هەروەها دەستگیرکردنی ئەوانەی تۆمەتبارن بەگەندەڵی لەم کەرتەدا هەنگاوێکی دیکەیە بۆ باشترکردنی کارەبا لەم قۆناغەدا بۆیه به‌كردارى ژماره‌یه‌ك له‌و كه‌سانه‌ى له‌ئه‌نجامى لێكۆڵینه‌وه‌كان فه‌رمانى ده‌ستگیركردنیان بۆ ده‌ركراوه ده‌ستگیركراون".