به‌غدا-اه‌ع
مسته‌فا كازمى سه‌رۆكى ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران،ئه‌مڕۆ شه‌ممه،به‌سه‌ردانێك وێستگه‌ى كاره‌باى دووه‌مى غاز له‌باشوورى به‌غدا،به‌یاوه‌رى ژماره‌یه‌ك به‌رپرسى وه‌زاره‌تى كاره‌با به‌سه‌ركرده‌وه.
نوسینگه‌ى ڕاگه‌یاندنى سه‌رۆكى وه‌زیران له‌ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا كه‌ده‌ستى ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع)كه‌وتووه،بڵاویكرده‌وه"كازمى كاره‌كانى وێستگه‌كه وڕێكارهكانى پته‌وكردنى ڕه‌وشى به‌رهه‌مهێنان،وبه‌رزكردنه‌وه‌ى لێهاتوویی به‌سه‌ركردۆته‌وه،له‌پێناو مسۆگه‌ركردنى هاوسه‌نگى گه‌یشتنى ته‌زووى كاره‌با به‌هاوڵاتیان وسهقامگیركردنى دابه‌شكردنى كاره‌با".
ئاماژه‌یشیدا"سه‌رۆك وه‌زیران چه‌ند ڕاسپارده‌یه‌كى تایبه‌ت به‌كارى وێستگه وسێكتهرهكانى به‌رهه‌مهێنان ده‌ركرد بۆ ئاسانكردنى ئه‌ركه‌كان وتێپهڕاندنى رۆتین وكورتكردنهوهى كات وبهرهوپێشبردنى ئاستى خزمه‌ته پێشكه‌شكراوه‌كان بۆ هاوڵاتیان،هه‌روه‌ها كاراكردنه‌وه‌ى پلانى ستراتیژى كورتمه‌ودا ومامناوه‌ند ودرێژخایه‌ن بۆ چاره‌سه‌ركردنى كێشه درێژخایه‌نه‌كان لهسێكتهرى كاره‌با"،جه‌ختیشیكرده‌وه له‌وه‌ى"پێویسته كارمه‌ندانى وێستگه‌كه وسێكتهرى به‌رهه‌مهێنان وكارمهندانى وه‌زاره‌تى كاره‌با به‌گشتى به‌رده‌وام هه‌وڵه‌كانیان چڕبكه‌نه‌وه،له‌پێناو پێشكه‌شكردنى باشترین خزمه‌تگوزارى بۆ هاوڵاتیان،وتێپهڕاندنى گرفته ته‌كنیكییه‌كان ودۆزینه‌وه‌ى جێگره‌وه‌كان سه‌ربارى ڕه‌وشى سه‌ختى وڵات".