به‌غدا-اه‌ع
سه‌باح عه‌بدوللـه‌تیف ڕاوێژكارى سه‌رۆك وه‌زیران بۆ كاروبارى ئاوه‌دانكردنه‌وه،ئه‌مڕۆ هه‌ینى،واده‌ى جێبه‌جێكردنى پرۆژه‌كانى ده‌روازه‌كانى به‌غدا دیاریكرد،ڕایشیگه‌یاند زه‌وییه‌كى تایبه‌ت بۆ پرۆژه‌كه ته‌رخانكراوه.
عه‌بدوللـه‌تیف به‌ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع)ڕایگه‌یاند"هۆكارى زۆر په‌یوه‌ست هه‌ن به‌په‌كخستنى پرۆژه‌كانى خزمه‌تگوزارى،هه‌ندێكیان په‌یوه‌ندییان به‌كێشه پارێزگاكان وبه‌رێوبردنى بڕیاره‌كانیانه‌وه هه‌یه،وهه‌ندێك جاریش په‌یوه‌ندى به‌وه‌زاره‌ته‌كانه‌وه هه‌یه"،ڕوونیشیكرده‌وه"هه‌ندێكجار په‌ككه‌وتنى كارى پرۆژه‌ى وه‌زاره‌ته‌كان بۆ چه‌ند هۆكارێك ده‌گه‌رێته‌وه له‌نێویشیاندا نه‌بوونى گوژمه‌ى دارایی یان ناكۆكییه‌كان كه‌له‌كاتى جێبه‌جێكردنى كاره‌كان ڕووده‌دات،به‌تایبه‌ت دۆسییه‌ى یاسایی له‌نێوان به‌ڵێنده‌ر وخاوه‌ن پرۆژه‌كه،یان به‌هۆكارى ڕێوشوێنى بیرۆكراتى ورۆتین،وهه‌ندێكجاریش دۆسییه‌ى گه‌نده‌ڵى".
ڕایشیگه‌یاند"پرۆژه‌ى نیشته‌جێكردنى شارى سه‌دڕ پرۆژه‌یه‌كى زه‌به‌لاحه به‌ڕێژه‌ى90 هه‌زار یه‌كه‌ى نیشته‌جێبوون،وزه‌وییه‌كیش بۆ پرۆژه‌كه ته‌رخانكراوه"،ڕایشیگه‌یاند"پرۆژه‌كه له‌ڕێگاى ڕێككه‌وتننامه‌ى چینى جێبه‌جێده‌كرێت(نه‌وت به‌رامبه‌ر ئاودانكردنه‌وه)".
عه‌بدوللـه‌تیف ئه‌وه‌یشى خسته‌ڕوو"ئیمه له‌قۆناغى دانوستانداین له‌گه‌ڵ لایه‌نى چینى یۆ دیاریكردنى كۆمپانیاى گونجاو بۆ ئه‌م بابه‌ته،ولیژنه‌یه‌كمان هه‌یه كۆبوونه‌وه‌ى ڕۆژانه ده‌كات بۆ ته‌واوكردنى پرۆژه‌كه"،ئاماژه‌یشیدا"شارى سه‌دڕ قه‌ره‌باڵغه له‌دانیشتوان وله‌سه‌دا 2ى ڕووبه‌رى به‌غدایه،ونزیكه‌ى له‌سه‌دا 24ى دانیشتوانى به‌غداى پایته‌خت پێكده‌هێنێت".
ئه‌وه‌یشى وت"پرۆژه‌ى نیشته‌جێكردنى شارى سه‌دڕ قه‌ره‌باڵغى ئێستاى دانیشتوانى كه‌مده‌كاته‌وه"،وتیشى"پرۆژه‌كه زانكۆ وشارى پزیشكى و28 قوتابخانه له‌خۆ ده‌گرێت،له‌پاڵ خزمه‌تگوزارى هاوچه‌رخى بیناسازى به‌دیدێكى واقعییانه".
هەڵبژادەی نیشتمانی ماڵئاوایی لە كەندوای 26كرد