فراكسیۆنى ڕافیده‌ینى نوێنه‌رایه‌تى ئه‌نجامه‌كانى لیژنه‌ى پێكهێنرا بۆ گه‌ڕاندنه‌وه‌ى مافى مه‌سیحییه‌كان ڕاده‌گه‌یه‌نێت

سیاسی
  • 9-07-2021, 16:57
  • +A -A

    به‌غدا-اه‌ع   
    فراكسیۆنى ڕافیده‌ینى نوێنه‌رایه‌تى،ئه‌مڕۆ هه‌ینى،ئه‌نجامه‌كانى لیژنه‌ى پێكهێنراو بۆ گه‌ڕاندنه‌وه‌ى مافه‌ زه‌وتكراوه‌كانى مه‌سیحییه‌كان ڕاگه‌یاند،ئاماژه‌یشی به‌ڕۆڵى دادگا كرد بۆ یه‌كلایكردنه‌وه‌ى ئه‌م دۆسییه‌.
    یونادم كه‌ننا سه‌رۆكى فراكسیۆنى ناوبراو به‌ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع)ڕایگه‌یاند"لیژنه‌ى پێكهێنراو بۆ گه‌ڕاندنه‌وه‌ى مافى مه‌سیحییه‌كان تاوه‌كو ئێستا توانیویه‌تى 70 خانووبه‌ره‌ بۆ خاوه‌نه‌ مه‌سیحییه‌كانى بگه‌ڕێنێته‌وه‌"،ڕوونیشیكرده‌وه‌"لیژنه‌كه‌ به‌كۆمه‌ڵه‌وه‌ ئه‌ركه‌كانى خۆى جێبه‌جێكردووه‌".
    وتیشى"ساخته‌كارى زۆر دژى خانووبه‌ره‌ى مه‌سیحییه‌كان كراوه‌"،ئاماژه‌یشیدا"دادگا له‌بابه‌ته‌كه‌ ده‌ستێوه‌ردانى كردووه‌ بۆ یه‌كلایكردنه‌وه‌ى دۆسییه‌كه‌".
    پێشووتریش موقته‌دا سه‌در ڕێبه‌رى ره‌وتى سه‌در ڕێنماییدا به‌پێكهێنانى لیژنه‌یه‌ك بۆ وه‌رگرتنى سكاڵاى تایبه‌ت مه‌سیحییه‌كان به‌موڵك وخانووبه‌ره‌ زه‌وتكراوه‌كانیان.