به‌غدا-اه‌ع
لیژنه‌ى ئاسایش وبه‌رگرى نوێنه‌رایه‌تى،ئه‌مڕۆ هه‌ینى،پێشینارى دروستكردنى فه‌رمانده‌ییه‌كى تایبه‌ت به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى مادده هۆشبه‌ره‌كان وڕاوه‌دوونانى بازرگانه‌كانى وڕاپێچى كردنیان بۆ دادگا كرد.
به‌در زه‌یادى ئه‌ندامى لیژنه‌ى ناوبراو له‌لێدوانێك بۆ ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع)ڕایگه‌یاند"مادده هۆشبه‌ره‌كان له‌تیرۆر مه‌ترسیدارتره بۆ سه‌ر هاوڵاتیان،ئاماژه‌یشیدا"مادده هۆشبه‌ره‌كان له‌ده‌ره‌وه‌ى سنووره‌كان دروستده‌كرێن وله‌ناوخۆى عێراق دروست ناكرێت،بۆیه ده‌بێت ده‌زگا ئه‌منییه‌كان به‌جددى كارى بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى بكه‌ن".
ڕوونیشیكرده‌وه"لیژنه‌كه‌ى پێشنیارى دروستكردنى فه‌رمانده‌ییه‌كى تایبه‌ت به‌به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى مادده هۆشبه‌ره‌كان وڕاوه‌دوونانى بازرگانه‌كانى مادده هۆشبه‌ره‌كان وئه‌وانه‌ى پشتیوانیان ده‌كه‌ن كردووه بۆ ئه‌وه‌ى ڕاپێچى دادگا بكرێن وبیرۆكه‌ى نوێ په‌یڕه‌و بكرێت له‌به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى ئه‌م دیارده‌یه وڕێگریكردن له‌بڵاوبوونه‌وه‌ى به‌ته‌كنیكى نوێوه"،وتیشى"هه‌ندێك له‌كارمه‌نده‌كان تێوه‌گلاون به‌م بابه‌ته‌وه بۆیه ده‌بێت فه‌رمانده‌یی ده‌زگا ئه‌منییه‌كان ڕۆڵێكى گه‌وره‌تر بگێڕن له‌به‌دواداچوونى ئه‌م كه‌سانه،چونكه هاتنى مادده هۆشبه‌ره‌كان له‌ده‌ره‌وه‌ى سنووره‌كانه‌وه بۆ به‌غداى پایته‌خت به‌بَى یارمه‌تیدانى كه‌سێك كه‌ئاسانكارى بكات لۆژیكى نییه".
ڕایشیگه‌یاند"لیژنه‌كه‌ى چاوى كه‌وت به‌عوسمان غانمى وه‌زیرى ناوخۆ،كه‌جه‌ختیكرده‌وه كه‌هه‌ڵكووتانه سه‌ر ئه‌و ناوچانه‌ى مادده هۆشبه‌ره‌كان تیایدا بڵاوبۆته‌وه وچه‌ندین گروپى گه‌وره ده‌ستگیركراون،وده‌ستبه‌سه‌ر جۆره‌ها مادده‌ى هۆشبه‌ر گیراوه،بۆیه ده‌زگا ئه‌منییه‌كان كاره‌كانیان ده‌كه‌ن به‌ڵام دیارده‌ى مادده هۆشبه‌ره‌كان فراوانتر بۆته‌وه"،هه‌روه‌ها به‌پێویستیشى زانى"هۆشیارى كۆمه‌ڵایه‌تى هه‌بێت له‌لایه‌ن حكومه‌ته‌وه له‌پاڵ ڕۆڵى پیاوانى ئاینى وسه‌رۆك هۆزه‌كان بۆ سنوورداركردنى دیارده‌ى بڵاوبوونه‌وه‌ى مادده هۆشبه‌ره‌كان".