به‌غدا-اه‌ع
لیژنه‌ى نه‌وت ووزه‌ى نوێنه‌رایه‌تى،ئه‌مڕۆ هه‌ینى،ڕایگه‌یاند،چه‌ند ڕاسپارده‌یه‌ك له‌باره‌ى باشتركردنهوهى ڕه‌وشى كاره‌با بۆ ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران به‌رزده‌كرێته‌وه،دووپاتیشیكرده‌وه ته‌زووى كاره‌با بهرهپێشچوونێكى به‌رچاو له‌عێراق به‌دى ده‌كات.
هه‌یبه‌ت حه‌لبوسى سه‌رۆكى لیژنه‌ى ناوبراو له‌لێدوانێك بۆ ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع)ڕایگه‌یاند"ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌ران له‌كاتى میوانداریكردنى لیژنه‌ى وزه‌ى وه‌زارى ژماره‌یه‌ك دۆسییه‌ى تاوتوێكرد له‌نێویشیاندا خراپبوونى ته‌زووى كاره‌با"،روونیشیكرده‌وه"له‌كۆبوونه‌وه‌كه ژماره‌یه‌ك ڕاسپارده ده‌ركرا له‌نێویشیاندا زیادكردنى گوژمه‌ى سووته‌مه‌نى وێستگه‌كان،له‌پاڵ ژماره‌یه‌ك ڕاسپارده‌ى تر كه‌له‌به‌رده‌م ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران لهدانیشتنهكانى داهاتوو نمایشده‌كرێت بۆ ڕاستاندنیان".
وتیشى"به‌رهه‌مهێنانى ته‌زووى كاره‌با گه‌یشتۆته زیاتر له20هه‌زار مێگاوات،ئه‌م ڕێژه‌یه‌یش بۆ یه‌كه‌مین جاره له‌مێژووى عێراق ڕووبدات"،دووپاتیشیكرده‌وه"له‌ڕۆژانى داهاتوودا به‌ره‌وپێشچوونێكى به‌رچاو لهتهزووى كاره‌با به‌دى ده‌كرێت".