بەغدا – ا ه ع ئیبراهیم جەعفەری وەزیری دەرەوە، ئەمرۆ دوو شەممە، لە میانی پێشوازیكردنی لە جان ایف لۆدریان وەزیری دەرەوەی فەرەنسا تەئكیدیكردەوە لەسەر پەیوەندی دۆستانەی نێوان بەغدا و پاریس و گرنگی بەشداریكردنی فەرەنسا لە بنیاتنانەوەی ژێرخانی ئابوری شارەكان. لەوبارەیەوە لە بەیاننامەیەكدا كە وێنەیەیك بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقییە (ا ه ع) نێردراوە، وەزارەتی دەرەوە رایگەیاند: جەعفەری لە فرۆكەخانەی بەغدای نێودەوڵەتی پێشوازی كرد لە جان ایف لۆدریان و وەفدی هاورێی. هەر لە بەیاننامەكەدا هاتووە لە میانی دیدارەكەدا تاوتوێی پەیوەندی دۆستانەی نێوان بەغدا و پاریس كرا و رێگەكانی پتەوكردنی بەپێی بەرژەوەندی هەردوولا، تەئكیدیش لە گرنگی بەشداریكردنی فەرەنسا كرایەوە لە دوبارە بوژاندنەوەی ژێرخانی ئابوری شارەكانی عێراق، هەر لە دیدارەكەدا گفتوگۆ سەبارەت بە پرسە ئیقلیمی و نێودەوڵەتیەكان كرا لەگەڵ هەوڵەكان بۆ هێوركردنەوەی ناكۆكیەكان كە ناوچەكە پێیدا تێپەڕ دەبێت. لای خۆیەوە وەزیری دەروەی فەرەنسا رایگەیاند هاتنی بۆ بەغدا بۆ تەئكیدكردنەوەیە لەسەر پشتیوانی وڵاتەكەی بۆ گەلی عێراق لە بوارە جۆراوجۆرەكاندا و بەشداریكردنیان لە بوژانەوەی ژێرخانی ئابوری عێراق و ئامادەیی پاریسیشی نیشاندا بۆ تەواوكردنی رێكەوتنی هاریكاری كە پێشتر خرابویە روو بۆ پتەوكردنی پەیوەندی دۆستانەی نێوان هەردوو وڵات، وتیشی پابەندن بە جێبەجێكردنی پرۆژەی بنیاتنانەوەی زانكۆی موسڵ.