ڕاگه‌یاندنى ئه‌منى:به‌سێ مووشه‌كى كاتیۆشا هێڕشكرایه‌ سه‌ر ناوچه‌ى سه‌وز

ئەمنی
  • 8-07-2021, 03:20
  • +A -A

    به‌غدا-اه‌ع   
    شانه‌ى ڕاگه‌یاندنى ئه‌منى،ڕایگه‌یاند به‌سێ مووشكى كاتیۆشا هێڕشكرایه‌ سه‌ر ناوچه‌ى سه‌وز له‌به‌غدا.
    شانه‌ى ناوبراو،ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه‌، له‌ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا كه‌ده‌ستى ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع)كه‌وتووه‌،بڵاویكرده‌وه‌"كاتژمێر200 گروپێكى له‌یاسا لاده‌ر به‌سێ مووشه‌كى كاتیۆشا ناوچه‌ى سه‌وزیان له‌به‌غدا كردۆته‌ئامانج"،ڕوونیشیكرده‌وه‌"مووشه‌كى یه‌كه‌م له‌نزیك باره‌گاى ده‌زگاى ئاسایشى نیشتمانى كه‌وته‌خواره‌وه‌،ومووشه‌كى دووه‌م له‌گۆڕه‌پانى بۆنه‌كان،ومووشه‌كى سێیه‌م له‌ناوچه‌ى شێخ عومه‌ر له‌گه‌ڕه‌كێكى نیشته‌جێبوون كه‌وتنه‌خواره‌وه‌،كه‌زیانى گه‌یانده‌ ئۆتۆمبێلی هاوڵاتییه‌ك".
    وتیشى"ئه‌م كرده‌وانه‌ زیان به‌وڵات ده‌گه‌یه‌نێت وبه‌هێزه‌وه‌ له‌لایه‌ن ده‌زگا ئه‌منییه‌كان ڕووبه‌روو ده‌كرێنه‌وه‌ كه‌به‌دواداچوونى هه‌واڵگیرى ومه‌یدانى بۆ ئه‌نجامده‌رانى كرده‌وه‌كه‌ ده‌كه‌ن كه‌ژیانى هاوڵاتیان ده‌خاته‌ مه‌ترسییه‌وه‌ ونێرده‌ دیبلۆماسییه‌ بیانییه‌كان ده‌كاته‌ ئامانج".