بهغدا-اهع
حکومەتى خۆجێى نەینەوا بڕیاریدا لەدەوروبەر و ناوەندى پارێزگاکە کامێراى چاودێرى دابنێت، ئەوەش دواى بەئامانج گرتنى بەردەوامى پارێزگاکە و تاوهرهكانى گواستنەوەى وزە لەو شارەدا.
ڕەعد عەباسى،بریكارى پارێزگارى نەینەوا بۆ كاروبارى پلاندانان لە لێدوانێکیدا بۆ ڕۆژنامهى"سهباح" كه ئاژانسى هەواڵى عێراقی(اهع)بهدواداچوونى بۆ كردووه، ڕایگەیاند، حکومەتى خۆجێى بڕیاریداوە بەدانانى کامێراى کوالیتى بەرز لە ڕێگاوبانە یەکتر بڕ و پردەکانى ناو شاردا ئەوە سەربارى مۆڵەتدان بەدانانى تاوهرى گواستنەوەى وزە لە سەرتاسەرى پارێزگاکەدا.
جەختى لەسەر ئەوەش کردووەتەوە، حکومەت دەرماڵەیەکى پێویستى بۆ کڕینى ئەو کامێرایانە تەرخان کردووە.
بەپێى تایبەتمەندییەکانیش، ئەو جۆرە کامێرایانە توانایەکى باشیان بۆ بینین هەیە لە هەموو کەشێکدا وەکو تەم و بەرزى پلەکانى گەرما و هەروەها سوڕانى کامێراکان بەگۆشەى 360 و ڕیکۆردکردن و مانەوەى لەناو میمۆرى بۆ ماوەى 4 مانگ.