وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌:حكومه‌ت هه‌ستاوه‌ به‌گرتنه‌به‌رى ڕێوشوێنه‌كانى ده‌سته‌به‌ركردنى ژینگه‌یه‌كى گونجاو بۆ كارى نێرده‌كان

سیاسی
  • 8-07-2021, 16:32
  • +A -A

    به‌غدا-اه‌ع   
    فوئاد حسێن وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌،ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه‌،كارنامه‌ى مارك برایتن باڵیۆزى نوێى به‌ریتانیا له‌به‌غدا وه‌رگرت،جه‌ختیشیكرده‌وه‌ حكومه‌ت ڕێوشوێنه‌كانى گرتۆته‌به‌ر بۆ ده‌سته‌به‌ركردنى ژینگه‌یه‌كى گونجاو بۆ كارى نێرده‌كان.
    وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه‌ له‌ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا كه‌ده‌ستى ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع)دووپاتیكرده‌وه‌"هه‌ردوولا ڕێكاره‌كانى پته‌وكردنى په‌یوه‌ندییه‌كانى نێوان هه‌ردوو وڵات،وپێشهاته‌ سیاسییه‌كانى سه‌ر هه‌ردوو گۆڕه‌پانى هه‌رێمى ونێوده‌وڵه‌تیان تاوتوێكرد"،حسێن دووپاتیكرده‌وه‌"حكومه‌ت هه‌ستاوه‌ به‌گرتنه‌به‌رى ژماره‌یه‌ك ڕێوشوێنى 
    ئه‌منى وهونه‌رى وڕێكخستنى له‌پێناو دۆزینه‌وه‌ى ژینگه‌یه‌كى گونجاو بۆ كارى هه‌موو نێرده‌كان له‌به‌غدا"،ئاماژه‌یشیدا"عێراق هه‌وڵى سازكردنى باشترین په‌یوه‌ندییه‌كان ده‌دات بۆ خزمه‌تكردنى به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانى هه‌ردوو وڵات".
    هه‌روه‌ها ئاماده‌یی وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه‌ى پێشاندا بۆ پێشكه‌شكردنى هه‌موو فاكته‌رێك بۆ سه‌رخستنى كارى باڵیۆزى نوێى به‌ریتانیا له‌ئه‌ركى دیبلۆماسى،بۆ ئه‌وه‌ى ڕۆڵى هه‌بێت له‌پته‌وكردنى په‌یوه‌ندییه‌ دوو قۆڵییه‌كانى نێوان هه‌ردوو وڵات.