به‌غدا-اه‌ع
وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى،ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه،له‌یه‌كه‌م لێدوانى دواى تۆماركردنى به‌رزترین ئامارى ڕۆژانه‌ى توشبووان كه‌گه‌یشته9189 توشبوو،دووپاتیكرده‌وه،به‌رزبوونه‌وه‌ى به‌رچاوى توشبووان ده‌رئه‌نجامێكى ئاساییه به‌هۆى پابه‌ندنه‌بوون بهڕێوشوێنهكانى خۆپارێزى.
سه‌یف به‌در وته‌بێژى وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى لهتۆمارێكى ده‌نگی كهكۆپییهكى ده‌ستى ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع)كه‌وتووه،ڕایگه‌یاند"ده‌بێت ده‌زگاكانى ڕاگه‌یاندن په‌یامه‌كانى هۆشیاركردنه‌وه‌ى ته‌ندروستى چڕتر بكه‌نه‌وه به‌مه‌به‌ستى هۆشداریكردنى هاوڵاتیان لهمهترسییهكانى په‌تاى كۆرۆنا".
وتیشى"هۆشیاركردنه‌وه له‌باره‌ى مه‌ترسییه‌كانى په‌تاكه ئه‌ركێكى نیشتمانیه وده‌بێت هه‌مووان كارى له‌سه‌ر بكه‌ن".
به‌در داوایشى له‌هاوڵاتیان كرد ڕووبكه‌نه بنكه‌كانى ڤاكسین بۆ وه‌رگرتنى ڤاكسین"،ڕوونیشیكرده‌وه"سه‌رجه‌م ئه‌و ڤاكسینانهى وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى ده‌سته‌به‌رى كردووه سه‌لامه‌تن وئه‌و هه‌واڵانه‌ى باس لهلێكهوتى لاوه‌كى مه‌ترسیدار ده‌كه‌ن دوورن له‌ڕاستییه‌وه".
وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى ئه‌مڕۆ 9189 توشبووى نوێى ڤایرۆسى كۆرۆنا تۆماركرد،كه‌چى 5139 كه‌س چاكبوونه‌ته‌وه