به‌غدا-اه‌ع
ده‌زگاى دژه تیرۆر،ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه،ڕایگه‌یاند،به‌چوار فاكته‌ر ریزى هێزه‌كانیان پته‌وكردووه وبۆته هۆى تێکدانى پێنج كه‌رتى داعش،ئاماژه‌یشیدا هەماهەنگى هەواڵگرى لەگەڵ هەرێمى کوردستان هاوکار بووە دەستگیرکردنى سەرانى داعش له‌سنوورى جیاكه‌ره‌وه.
سەباح نەعمان، وتەبێژى دەزگاکە بە ئاژانسى هەواڵى عێراقی(اه‌ع) راگەیاند "شەڕ دژى تیرۆر، شەڕى هەواڵگریى و زانیارییە"،رونیشیکردەوە، دژە تیرۆرى عێراق دەزگایەکى ئەمنى و هەواڵگرییە، فەرماندەیى دەزگاکەش هەموو کارئاسانییەکى فەراهەم کردووە بۆ سەرکەوتنى ئەو ئەرکە هەواڵگرییە لەڕێگەى گەشەدان و پەرەپێدانى تواناى مرۆیى و تەکنیکى و ئاڵوگۆڕى زانیارى لەگەڵ دەزگاکانى دیکە".
وتیشى"لەو ڕێگەیەوە توانراوە ژمارەیەک لە سەرانى گروپه تیرۆریستییەکان لەناوببرێن و چەندین كه‌رتى تیرۆرستان هەڵوەشێنرێنەوە له‌باشوورى به‌غدا وكه‌رتى دیجله وحه‌مرین وباشوورى موسڵ وكه‌ركوك"،جەختیشى لەسەر ئەوە کردەوە کە زیادبوونى هەماهەنگى کردنیان لەگەڵ هەرێمى کوردستان هاوکار بووە لە دەستگیرکردنى چەند سەرانێكى داعش بەتایبەت لەو ناوچە سنورییانەى کە هەرێم و ناوەند لێک جیا دەکاتەوە".
ده‌زگاى دژه تیرۆر له22ى حوه‌زیرانى ڕابردوو،جه‌ختیكرده‌وه له‌تیشك خستنه‌سه‌ر ئۆپراسیۆنه پێشوه‌خته‌كان دژى تیرۆرستانى داعش،ئاماژه‌یشی به‌ڕۆڵى گه‌وره‌ى مه‌یدانیدا له‌ئۆپراسیۆنه‌كانى رزگاركردن.
هەڵبژادەی نیشتمانی ماڵئاوایی لە كەندوای 26كرد