به‌غدا-اه‌ع
فه‌رمانده‌یی ئۆپراسیۆنه‌كانى به‌غدا،ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه،ده‌ستگیركردن تیرۆرستێك ودهستبهسهرداگرتنى بۆمبى چێندراوى ئاماده‌كراو بۆ به‌ئامانجگرتنى هاوڵاتیان له‌باشوورى به‌غداى پایته‌خت ڕاگه‌یاند.
شانه‌ى ڕاگه‌یاندنى ئه‌منى له‌ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا كه‌ده‌ستى ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع)كه‌وتووه،ڕایگه‌یاند"هێزه ئه‌منییه‌كانى فه‌رمانده‌یی ئۆپراسیۆنه‌كانى به‌غدا به‌رده‌وامه له‌جێبه‌جێكردنى ئۆپراسیۆنى پێشوه‌خته وئه‌ركى گه‌ڕان وپشكنین به‌پێى زانیارى وردى هه‌واڵگیرى وبهههماههنگى له‌گه‌ڵ به‌شى هه‌واڵگیرى وئاسایشى فه‌رمانده‌ییه‌كه وجومگهكانى به‌ڕێوبه‌رایه‌تى هه‌واڵگیرى سه‌ربازى وبهڕێوبهرایهتى هه‌واڵگیرى ودژهتیرۆر لهئاژانسى هه‌واڵگیرى ولێكۆڵینهوهى فیدڕاڵى سه‌ر به‌وه‌زاره‌تى ناوخۆ له‌ناوچه‌كانى ڕۆژئاوا وباشوورى به‌غدا".
وتیشى"هێزێك له‌لیواى پێنجى تیمى دوانزه‌ى پۆلیسى فیدڕاڵى تاوانبارێكى به‌پێى مادده‌ى4ى تیرۆر له‌ناوچه‌ى غه‌زالییه ده‌ستگیركرد،كهداواكراوبوو بۆ دادگاى لێكۆڵینه‌وه‌ى ڕۆژهه‌ڵاتى ئه‌نبارى تایبه‌ت بهدۆسییهى تیرۆر".
ڕایشیگه‌یاند"كه‌رته‌كانى هه‌ردوو لیواى(55،23)تیمى حه‌ڤده‌ى پیاده توانیان ده‌ستبه‌سه‌ر جبه‌خانه‌یه‌كى بۆمبى چێندراو وته‌قه‌مه‌نى بگرن كهئامادهكرابوو بۆ به‌ئامانجگرتنى هاوڵاتیانى بێ‌تاوان وژێرخانهكان له‌ناوچه‌كانى باشوورى به‌غدا"،ڕوونیشیكرده‌وه"چه‌ندین كه‌ره‌سته وته‌قه‌مه‌نى وبۆمبى چێندراو لهبهجێماوهكانى تیرۆرستانى داعش به‌بێ هیچ ڕووداوێك هه‌ڵگیران".