هه‌وڵێكى دزه‌پێكردنى داعش له‌ڕۆژئاواى دوزخورماتوو پووچه‌ڵكرایه‌وه‌

ئەمنی
  • 8-07-2021, 12:03
  • +A -A

    به‌غدا-اه‌ع   
    ده‌سته‌ى حه‌شدى شه‌عبى،ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه‌،ڕایگه‌یاند هه‌وڵێكى دزه‌پێكردنى داعش له‌ڕۆژئاواى دوزخورماتوو پووچه‌ڵكراوه‌ته‌وه‌.
    ده‌سته‌كه‌ له‌ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا كه‌ده‌ستى ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع)كه‌وتووه‌،ڕایگه‌یاند"هێزێك له‌هه‌واڵگیرى وئاسایشى لیواى 52 حه‌شدى شه‌عبى،هه‌وڵێكى دزه‌پێكردنى داعش له‌نزیك فرۆكه‌خانه‌ى حلێوه‌ى ڕۆژئاواى شارۆچكه‌ى دوزخورماتوو له‌سه‌ڵاحه‌دین پووچه‌ڵكردۆته‌وه‌".
    وتیشى"پرۆسه‌كه‌ له‌دواى به‌دواداچوونى جموجۆڵى داعش له‌ناوچه‌ى ناوبراو هات وهێزێك به‌روویان چوو وناچاریان كرد پاشه‌كشه‌بكه‌ن بۆ ئه‌و ناوچه‌یه‌ى لێوه‌ هاتوون".