بهغدا-اهع
بەرهەم ساڵح سهرۆك كۆمار،ئهمڕۆ پێنجشهممه، جهختیكردهوه دۆسیەی ئاو بنەمایەکی گرنگی ئاسایشی نیشتمانییە و پێویستە زامنی بەشە ئاوی عێراق بکرێت.
سەرۆکایەتی کۆمار لهڕاگهیهندراوێكدا كهدهستى ئاژانسى ههواڵى عێراقى(اهع)كهوتووه، بڵاویکردەوە"بەرهەم ساڵح، سەرۆک کۆمار،لەکۆشکی سەلام لە بەغدا پێشوازیکرد لە مەهدی رەشید، وەزیری سەرچاوەکانی ئاو و سەبارەت بە بارودۆخی ئاو لە وڵات و دابەزینی ئاستی روباری دیجلە و فورات و بەشە ئاوی عێراق و پێداویستییەکانی گفتوگۆکرا".
بهگوێرهى ڕاگهیهندراوهكه"سەرۆک کۆمار جەختیکردەوە کە دۆسیەی ئاو بنەمایەکی گرنگی ئاسایشی نیشتمانی عێراقە، بۆیە پێویستە بکرێتە کاری لە پێشینە و باڵا لەسەر ئاستی نیشتمانی بۆ پاراستنی ئاو، لەبەر رۆشنایی ئەو گۆڕانکارییە کەشوهەوا گەورەیەیی کە روبەڕوی وڵات و ناوچەکە و جیھان بوەتەوە بەشێوەیەکی گشتی، ھەروەھا ئاماژەی کرد بە پێویستی پەیوەندیکردن لەگەڵ وڵاتانی دراوسێ بۆ ریکخستنی پەیوەندییەکانی ئاو لەسەر بنەمای دراوسێیەتی باش و لەبەر چاوگرتنی بەرژەوەندیی هاوبەشی هەموان و زیان نەگەیاندن بە عێراق و هەوڵەکانی حکومەت و وەزارەتی سەرچاوەکانی ئاوی لەو بوارەدا بەرزنرخاند.
ھەر لە دیدارەکەدا سەرۆک بەرھەم جەختیکردەوە لە پێویستی نۆژەنکردنەوەی بەنداوەکان و پاراستنی کانیاو و زەلکاوەکان و گرنگی زامنکردنی پێداویستییەکانی ئاودێری بۆ جوتیاران و خاوەن کێڵگەکان لە سەرانسەری وڵات و سودوەرگرتن لەشارەزایی نێودەوڵەتی لە بواری ئاودێری و روبەڕوبونەوەی قەیرانی بە بیابان بون و وشکەساڵی و بەڕێوبردنی سەرچاوەکانی ئاو.
لای خۆییەوە، مەهدی رەشید وەزیری سەرچاوەکانی ئاو پلانەکانی وەزارەتەکەی لەبارەی دۆسییەی ئاو و بەرەنگاربونەوەی ئەو ئاستەنگانەی کە روبەڕوی عێراق دەبێتەوە و گفتوگۆ و دیالۆگ لەگەڵ وڵاتانی دراوسێ لەسەر بەشە ئاوی عێراق خستەرو.