به‌غدا-اه‌ع
جومعه عیناد سه‌عدون وه‌زیرى به‌رگرى،ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه،خولى ڕاهێنانى تایبه‌ت به‌بڕیارى ئه‌نجومه‌نى ئاسایش ژماره 1325 كرده‌وه.
وه‌زاره‌تى به‌رگرى له‌ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا كه‌ده‌ستى ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع)كه‌وتووه،بڵاویكرده‌وه"عیناد له‌شارى هه‌ولێر خولى ڕاهێنانى به‌ناونیشان(بڕیارى ئه‌نجومه‌نى ئاسایش 1325)ده‌زگاى سه‌ربازى عێراق وڕێكارى گشتاندنى بۆ تێڕوانینى جۆرى كۆمه‌ڵایه‌تى كرده‌وه".
وتیشى"كردنه‌وه‌ى خوله‌كه به‌ئاماده‌بوونى سه‌رۆكى ڕێكخراوى په‌رله‌مانى ئه‌ڵمانى وكونسڵگهرى ئه‌ڵمانى له‌هه‌ولێر وژماره‌یه‌ك ئه‌فسه‌ر وكارمهندانى وه‌زاره‌تى به‌رگرى له‌جومگه جۆراوجۆره‌كانى وه‌زاره‌ت به‌ڕێوه‌چوو به‌مه‌به‌ستى به‌شداریكردن له‌خوله كه‌بۆ ماوه‌ى سێ ڕۆژ به‌رده‌وام ده‌بێت لهدهستپێكى 8ى تهمموز تاوه‌كو 10ى ته‌مموزى 2021".