دادگاى تاوانه‌كانى كه‌رخ ده‌ركردنى فه‌رمانى زیندانی توند بۆ سێ به‌رپرسى بانكى ڕافیده‌ین ڕاگه‌یاند

ناوخۆ
  • 8-07-2021, 12:46
  • +A -A

    به‌غدا-اه‌ع   
    دادگاى تاوانه‌كانى كه‌رخ ده‌ركردنى فه‌رمانى زیندانی توند بۆسێ به‌رپرسى بانكى رافیده‌ین ڕاگه‌یاند.
    سه‌رچاوه‌یه‌ك،ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه‌،به‌ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع)ڕایگه‌یاند"له‌ئه‌نجامى لێكۆڵینه‌وه‌كانى لیژنه‌ى به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى گه‌نده‌ڵى،دادگاى تاوانه‌كانى كه‌رخ/به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى گه‌نده‌ڵى بریارى زیندانیكردنى توند بۆ ماوه‌ى سێ ساڵ بۆ تاوانباران به‌ها عه‌بدولحسێن عه‌بدولهادى وتاوانبار ئه‌فراح محه‌مه‌د عه‌بد عه‌لى به‌ڕێوبه‌رى گشتى بانكى ڕافیده‌ین،وتاوانبار وه‌لا عه‌بدولجه‌واد حسێن به‌رپرسى كارتى ئه‌لیكترۆنى بانكى ڕافیده‌ین ده‌ركردووه‌،به‌پشت به‌ستن به‌مادده‌ى 316 به‌هێمابردن بۆ بڕگه‌كانى به‌شداریكردن 47 و 48 و 49 له‌یاساى سزادان ژماره‌111ى ساڵى 1969 هه‌مواركراو".
    وتیشى"دادگا تاوانبارانى سزادراو پابه‌ندكردووه‌ به‌گه‌ڕاندنه‌وه‌ى پاره‌ به‌تاڵانبراوه‌كه‌ كه‌ده‌گاته‌13173696096 ملیار دینارى عێراقى"،له‌گه‌ڵ ئاگاداركردنه‌وه‌ى ده‌سته‌ى دادوه‌رى به‌ته‌واوكردنى لێكۆڵینه‌وه‌كان له‌باره‌ى زیانه‌كان له‌ئه‌نجامى ده‌ستبه‌سه‌رداگرتنى قازانجه‌كانى بانكى ڕافیده‌ین له‌ئه‌نجامى به‌شداریكردن له‌گه‌ڵ كۆمپانیاى كى كارت له‌ماوه‌ى نێوان ساڵى 2013 تاوه‌كو 2019".