به‌غدا-اه‌ع
فایه‌ق زه‌یدان سه‌رۆكى ئه‌نجومه‌نى باڵاى دادوه‌رى،ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه،ڕایگه‌یاند فه‌رمانى ده‌ستگیركردن دژى بكووژانى هیشام هاشمى وخۆپیشانده‌ران ڕاگه‌یاند،ئاماژه‌یشیدا دادگا گوێى به‌هیچ فشارێك نه‌داوه له‌دۆسییه‌ى قاسم موسڵیح.
زه‌یدان به‌ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع)ڕایگه‌یاند"دادگا فه‌رمانى ده‌ستگیركردن دژى تاوانبارانى كووشتنى هیشام هاشمى ده‌ركردووه"،ڕوونیشیكرده‌وه"دادگا په‌یوه‌ندى به‌جێبه‌جێكردنى فه‌رمانى ده‌ستگیركردنه‌كانه‌وه نییه".
وتیشى"هه‌ندێك له‌دۆسییه‌ى كوشتنى خۆپیشانده‌ران به‌جێگه‌یه‌ندراوه به‌تایبه‌ت له‌كوت وبابل،له‌نێویشیاندا ده‌ركردنى فه‌رمانى له‌سێداره‌دان بۆ ژماره‌یه‌ك ئه‌فسه‌ر"،ئاماژه‌یشیدا"دۆسییه‌ى كووشتنى خۆپیشانده‌ران ئاڵۆز وزه‌حمه‌ته".
ڕایشیگه‌یاند"دادگا گوێى به‌هیچ فشارێك نه‌داوه له‌دۆسییه‌ى قاسم موسڵیح"،ڕوونیشیكرده‌وه"هه‌رێمى كوردستان هاوكارى حكومه‌تى فیدڕاڵى ناكات له‌باره‌ى ڕاده‌ستكردنى داواكراوه هه‌ڵهاتووه‌كان له‌هه‌رێم ئه‌مه‌یش دۆسییه‌كى كردارییه".
زه‌یدان ئه‌وه‌یشى خسته‌ڕوو"زۆربه‌ى لێدوانى ڕاگه‌یاندنه‌كان وژماره‌كان كه‌سیاسه‌تمه‌داران بڵاویده‌كه‌نه‌وه نادروستن،ڕوونیشیكرده‌وه"ئێمه لیژنه‌یه‌كمان دروستكردووه بۆ چاره‌سه‌ركردنى په‌یكه‌رى ژماره‌یه‌ك یاسا وپێداچوونه‌وه‌یان".
وتیشى"پێكهێنانى لیژنه‌ى به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى گه‌نده‌ڵى ده‌ستوورى ویاساییه"،وتیشى"ئامانجى لیژنه‌كه هێنانه‌وه‌ى سامانه به‌تاڵانبراوه‌كانه".