به‌غدا-اه‌ع
لیوا یەحیا رەسول وتەبێژی فەرماندەی گشتیی ھێزە چەکدارەکان،ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه، دووپاتیكرده‌وه کە ھێرشەکەی سەر فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی ھەولێر وبنكهى سه‌ربازى عه‌ین ئه‌سه‌د پێشێلکردنێکی روونی یاساکانە،ئاماژه‌یشیدا حكومه‌ت ئەو کەسانەی کە یاسایان بەزاندووە و سەپاندنی ئاسایش ڕاوده‌نێت.
ره‌سول له‌ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا كه‌ده‌ستى ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع)كه‌وتووه،ڕایگه‌یاند"جارێکی دیکە دوژمنانی عێراق ئاسایشی سەروەریی وڵات و سەلامەتی ھاووڵاتییان-یان کردە ئامانج، ئەوەیش لە میانی ھێرشێکی نوێی دوژمنکارانەى تیرۆرستى بۆسەر فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی ھەولێر، بنکەی عەین ئەسەد سەربە وەزارەتی بەرگریی عێراق، بەرلەوەیش بەئامانجکردنی باڵەخانەکانی نێردە دیپلۆماتییەکان کە لەژێر پاراستنی دەوڵەتدان و ئەوەیش پێشێلکردنێکی روونی یاساکانە و ھێرشکردنە بۆسەر شکۆی دەوڵەت وپابهندییه نێوده‌وڵه‌تییه‌كانى".
وتیشى"لە کاتێکدا حکوومەتی عێراق ئەو ھێرشانە شه‌رمه‌زار دەکات لە ھەمان کاتدا، ھەوڵەکانی بۆ راوەدوونانی ئەو کەسانەی کە یاسایان بەزاندووە و سەپاندنی ئاسایش وەک ئامادەکاری بۆ ئەنجامدانی ھەڵبژاردنێکی پاک و بێگەرد خستووەتەگەڕ"،ئاماژه‌یشیدا"وڵاتەکەمان لەسەر ئاستی ئەمنیی، سیاسیی، ئابووریی و کۆمەڵایەتی ھەنگاوی بەرەو چاکسازیی و پێشکەوتن ناوە كه‌ده‌رئه‌نجامى یه‌كڕیزى گه‌له‌كه‌مان وهێزه نیشتمانییهكانمانه".
دووپاتیشیكرده‌وه"بژارده‌ى ئاشتى وجه‌نگ مافێكه ته‌نها له‌ده‌ستى ده‌وڵه‌ته،چونكه به‌رپرسیارێتییه به‌رامبه‌ر خودا وله‌به‌رده‌م گه‌ل ومێژوو،وكۆششى گروپ وتاك وئاڕاستهیهكى دیاریكراو نییه"،ڕوونیشیكرده‌وه"حكومهتو بەھیچ شێوەیەک رێگەناداتت خاکی عێراق وئاسایشى هاوڵاتیان بۆ گۆڕەپانی کاردانەوە و رووبەڕووبوونەوە بەکاربھێندرێت و پێویستە ھەمووان دان بەخۆیاندا بگرن و رێز لە ئەنجامی گفتوگۆی ستراتیجیی بگرن".