به‌غدا-اه‌ع
لیژنه‌ى مافى مرۆڤى نوێنه‌رایه‌تى،ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه،ڕایگه‌یاند دوو یاساى گرنگ به‌جێگه‌یه‌ندراوه یه‌كه‌میان تایبه‌ته به‌ئازادى ڕاده‌ڕبڕین،ئاماژه‌ی به‌هه‌مواركردنه‌وه‌ى یاساى چاكسازى گیراوه‌كانیشیدا.
ئه‌رشه‌د ساڵحى سه‌رۆكى لیژنه‌ى ناوبراو به‌ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع)ڕایگه‌یاند"چه‌ندین یاساى تر هه‌ن لاى لیژنه‌كه به‌شێكیان له‌ڕووى سیاسییه‌وه په‌كخراوه به‌هۆى نه‌بوونى ڕێككه‌وتن له‌سه‌ریان"،ڕوونیشیكرده‌وه"یه‌كێك له‌و یاسایانه،یاساى توندوتیژى خێزانییه،كه‌ڕێككه‌وتن له‌سه‌ر بڕگه‌كانى نه‌كراوه له‌گه‌ڵ یاساى ئازادى ڕاده‌ڕبڕین كه‌لیژنه‌كه له‌ماوه‌ى چوار مانگدا به‌جێیگه‌یاند وئاڕاسته‌ى سه‌رۆكایه‌تى په‌رله‌مان كرد بۆ ده‌نگدان له‌سه‌رى".
وتیشى"یاساى چاكسازى گیراوه‌كان هه‌مواركراوه‌ته‌وه،وپێشكه‌شى ده‌سته‌ى سه‌رۆكایه‌تى كراوه به‌ڵام سازنه‌كردنى دانیشتنه‌كانى په‌رله‌مان بووه هۆى په‌كخستنى".