به‌غدا-اه‌ع
عێراق وئوردن،ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه،ڕێككه‌وتن له‌سه‌ر پێویستى زیادكردنى هاریكارییه‌كان له‌هه‌ردوو بوارى ئه‌منى وسه‌ربازى.
نوسینگه‌ى ڕاگه‌یاندنى جێگرى یه‌كه‌مى سه‌رۆكى ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌ران،له‌ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا كه‌ده‌ستى ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع)كه‌وتووه،ڕایگه‌یاند"شاندێكى نوێنه‌رایه‌تى به‌سه‌رۆكایه‌تى حه‌سه‌ن كه‌ریم كه‌عبى جێگرى یه‌كه‌مى سه‌رۆكى ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌ران چاوى كه‌وت بهئهیمهن سه‌فه‌دى وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى ئوردن،له‌چواچێوه‌ى به‌رنامه‌ى كارى سه‌ردانه‌كه‌ى شاندى نوێنه‌رایه‌تى بۆ شانشینى ئوردنى بهبانگهێشتى فه‌رمى ئه‌و وڵاته".
كه‌عبى به‌گوێره‌ى ڕاگه‌یه‌ندراوه‌كه ڕۆڵى نایابى شانشینى ئوردنى له له‌ناوبردنى تیرۆر ونه‌هێشتنى سه‌رچاوه‌كانى وڕۆڵى له‌ئاسایشى ناوچه‌كه به‌رزنرخاند،پیرۆزبایی ئه‌ركى چاكه‌ى پادشاى ئوردن كرد كه‌ڕۆڵى هه‌بوو له‌سه‌رخستنى لوتكه‌ى سێقۆڵى نێوان عێراق ومیسر وئوردن كهبهمدواییه له‌به‌غدا سازكرا،كههاندانێك بوو ودهسهڵاتێكى فراوانترى به‌خشى بۆ ئاڵوگۆڕى شاره‌زایی وتواناكان ودۆزینه‌وه‌ى چاره‌سه‌رى كارا بۆ به‌ره‌وپێشبردنى ژماره‌یه‌ك لهسێكتهركانى ئابوورى وگه‌شه‌پێدان".
لاى خۆیه‌وه سه‌فه‌دى ستایشى ڕۆڵى كاراى ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌رانى عێراقى كرد له‌كردنه‌وه‌ى ئاسۆى زیاترى هاریكارییه بنیاتنه‌ره‌كان له‌گه‌ڵ شانشینى ئوردنى،وهه‌روه‌ها حكومه‌تى عێراقیش كه‌توانى له‌كاتێكى پێوانه‌ییدا گه‌وره‌ترین ڕێكخراوى تیرۆرستى له‌ناوبدات كه‌ئه‌ویش داعشه كهههڕهشهى له‌ئاسایش وئاشتى جیهانى كردبوو،وعێراقییهكان توانییان ئاسایشى وڵاته‌كه‌یان بگه‌ڕێننه‌وه له‌ڕێگاى یه‌كڕیزییان بۆ به‌جێگه‌یاندنى ئه‌م ئامانجه گه‌وره‌یه".
ڕاگه‌یه‌ندراوه‌كه وتیشى"هه‌ردوولا ڕێككه‌وتن له‌سه‌ر پێویستى زیادكردنى هاریكارییه‌كان له‌بوارى ئه‌منى وسه‌ربازى بۆ چاره‌سه‌ركردنى ئه‌نجامى مانه‌وه‌ى تیرۆر له‌ناوچه‌كه،هه‌روه‌ها باسیشكرا له‌سه‌ر ئاسانكارى ڕێوشوێنه‌كانى هاتنهژووهرهوهى عێراقی وئوردنییهكان چونكه ئاسۆییهكى گه‌وره‌ترى هاریكارییهكانى نێوان هه‌ردوو وڵات له‌داهاتوودا ده‌كاته‌وه".